riklam

وەزیری دارایی: كۆچی دوایی شێخ بایز هەمووانی غەمبار كرد

پرسەنامە 01:30 PM - 2018-06-21
.

.

وەزیری دارایی بەناوی خۆی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەبۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەر شێخ بایز تاڵەبانی وەزیری پێشووی دارایی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات.

دەقی پرسەنامەكە....

بۆ / سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن

ب/ پرسەنامە

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كاك شێخ بایز تاڵەبانی

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوەی نیشتیمان پەروەر رادەگەیەنین، كاك شێخ بایز سەرەڕای ئەوەی وەزیری پێشووی دارایی و ئابوری بوو، كەسایەتیەكی خۆشەویست و رێزدار و نیشتیمانپەروەر و حكومەتدار بوو، بەڕۆحی كوردانەو نیشتیمانیانە كاری دەكرد بۆ خزمەتی خەڵك و حكومەت و وڵاتەكەی و لە لای هەموان خۆشەویست بوو.

بەڕاستی هەواڵی كۆچی دوایی كاك شێخ بایز هەموانی غەمبارو دڵتەنگ كرد، خوا سەبوری هەمومان بدات و رۆحی كاك شێخ شاد بێت و جێگای بەهەشت بێت.

انالله وانا الیە راجعون

    براتان 

 رێباز حەملان 

 وەزیری دارایی و ئابوری

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی دارایی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket