riklam

كۆسرەت ڕەسول: لەدەستدانی شێخ بایز تاڵەبانی خەسارەتێكی گەورەیە

پرسەنامە 01:20 PM - 2018-06-21
.

.

بە بۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەرو وەزیری پێشووی دارایی و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی یەكێتی شێخ بایز تاڵەبانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات.

دەقی پرسەنامەكە....

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

خانەوادەو كەسوكاری شێخ بایز تاڵەبانی

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ بایز تاڵەبانی وەزیری پێشووی دارایی و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی یەكێتیمان بیست، لەناخی دڵمەوە خەمبارو دڵگرانی كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان خانەوادە تێكۆشەرەكەتان بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری هەموومان بدات. 

كۆچكردوو شێخ بایز تاڵەبانی، تێكۆشەرو قارەمانێكی خەباتی حوكمڕانی گەلی كوردستان و شارەزایەكی لێهاتووی بواری دارایی و ئابووری و كارگێڕی بوو، مرۆڤێكی پاك و بەویژدان بوو، لەسەردەمی كاركردنی وەك وەزیری دارایی و ئابووری هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوەبوو خزمەتی كوردستانیان بكا، كۆچكردن و لەدەستدانی شێخ بایز تاڵەبانی خەسارەتێكی گەورەیەو هەموومان خەمبارو دڵگرانین بۆی.

جارێكی تر پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو لایەك دەكەم و هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێت.

 

كۆسرەت ڕەسول عەلی

جێگری سكرتێری گشتی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket