riklam

مانگی داهاتوو مه‌ریخ ده‌رده‌كه‌وێت

جیهان 12:10 PM - 2018-06-21
.

.

دانیشتوانی گۆی زه‌وی مانگی داهاتوو ( ته‌مووز) به‌هۆی دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌ردونیه‌وه‌  كه‌ به‌ ( نزیك بوونه‌وه‌ی خۆری) ناو ده‌برێت ده‌توانن به‌ چاوی خۆیان بێ هیچ ئامێرێك هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ببینن.

ئه‌و دیارده‌یه‌ كاتێك ڕووده‌دات كه‌ مه‌ریخ ده‌گاته‌  نزیكترین خاڵی خۆر ، له‌و كاته‌شدا سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته‌ نێوان خۆر و مه‌ریخ، به‌هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌شه‌وه‌ مه‌ریخ له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ 15 ساڵ جارێك ڕووده‌دات، هه‌ساره‌كه‌ سێ هێنده‌ له‌ باری ئاسایی خۆی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌ چاو ببینرێت.

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ 27/7/2018 رووده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد هه‌ساره‌كه‌ به‌ درێژایی مانگه‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت به‌ به‌راورد به‌ مانگه‌كانی پێش خۆی.

ئاژانسی ( ناسا) سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه‌ رایگه‌یاند چانسێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوای ئاشكراكردنی زیاتری زانیاریه‌كانی سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا بگه‌ڕیین له‌و كاته‌دا،بۆیه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاژانسه‌كه‌( ئینسایت) هه‌ڵده‌دات و له‌ مانگه‌كانی تری ئه‌مساڵدا ده‌گاته‌ سه‌ر مه‌ریخ.


PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket