riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی بایز تاڵه‌بانی

پرسەنامە 12:03 PM - 2018-06-21
.

.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی بایز تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌....

بەداخ‌و كەسەرێكی زۆرەوە، شێخ بایز تاڵەبانی تێكۆشەری دێرین‌و وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی یەكێتی، بە یەكجارەكی ماڵئاوایی لێكردین.

شێخ بایز تاڵەبانی تێكۆشەرێكی دێرین‌و كەسێكی بە ئەزموون‌و شارەزای بواری ئیداری‌و دارایی بوو. لە ژیانیدا خزمەتی زۆری بە كوردستان كردووەو پیاوێكی سەرڕاست‌و خۆشەویستی ناو خەڵك بووە.

پرسە‌و سەرەخۆشی لە كەسوكار‌و خێزانە بەرێزەكەی‌و هەموو هەڤاڵانی یەكێتی دەكەین، ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشیان بێت‌و رۆحی كۆچكردوو شێخ بایز تاڵەبانی بۆ هەمیشە شادبێت.
  
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket