riklam

تێكۆشه‌ری دێرین بایز تاڵه‌بانی كۆچی دوایی كرد

ی.ن.ک‌‌ 11:55 AM - 2018-06-21
.

.

دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی تێكۆشه‌ری دێرین بایز تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌زگای چاودێری و دارایی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و وه‌زیری پێشوی دارایی هه‌رێم كۆچی دوایی كرد.

بڕیاریشه‌ سه‌عات 1 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی تێكۆشه‌ر بایز تاڵه‌بانی له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی_ه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕستانی راپه‌رین له‌ سلێمانی  به‌ڕێبكرێت و به‌خاك بسپێردرێت.

سبه‌ینێ هه‌ینی 22-6-2018 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی پیاوان و ژنانه‌ له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی ( ئه‌حه‌ سور ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket