riklam

پنتاگۆن گۆمانی له‌ نیازی كۆریای باكور هه‌یه‌

جیهان 10:55 AM - 2018-06-21
.

.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گومانیان له‌ نیازی كۆریای باكور هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئاشكراشی ده‌كات كه‌ هیچ دانوستانێكی وورده‌كاری نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.

جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ باره‌ی نوێترین دانوستانی وڵاته‌كه‌ی و كۆریای باكور وتی: هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌دی ناكرێت كه‌ كۆریای باكور هه‌نگاوی نابێت بۆ له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی كه‌ له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ دیداری لوتكه‌دا بریاری له‌سه‌ردرا.

ماتیس وتیشی: دانوستانێك كه‌ ورده‌كاری ته‌واوی تێدا بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ ده‌ست پێناكات، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست پێبكات،هیچ زانیاریه‌كیشم له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كان نیه‌.

دۆناڵد ترامپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ رایگه‌یاند كه‌ كۆریا بریاری داوه‌ شوێنی تاقی كردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌ بالستیه‌كان له‌ناوبه‌رێت، هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش مانۆڕی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور هه‌ڵده‌پسێرێت.


PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket