riklam

دادگای فیدراڵی: ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌

عیراق 10:50 AM - 2018-06-21
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 21-6-2018 سەعات 10:00 دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ پێداچونەوە بە تانەی سێ لایەن سەبارەت بە یاسای هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن كە ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كراوە، ئەنجامدرا.

دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا میدحەت مەحمود سەرۆكی دادگای فیدراڵی رایگەیاند: بڕیاری بژاردنەوەی دەنگەكان بە دەست دەستورییە و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی 6ی حوزەیران پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە.

وتیشی: هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی ئاوارەكان و دەنگدانی تایبەت رەتدەكەینەوەو بە بەفیڕۆدانی دەنگی دەزانین، بۆیە پێویستە تەنها ئەو دەنگانە هەڵبوەشێنرێتەوە كە گومانیان لەسەرە.

سەرۆكی دادگای فیدراڵی راشیگەیاند: تاكو خولی نوێی دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەكات، پەرلەمان بوی هەیە بڕیاربدات.

PUKmedia   تایبەت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket