riklam

سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كه‌ی ره‌وشی عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

عیراق 08:55 AM - 2018-06-21
.

.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 20-6-2018 بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازییکرد لە بەڕێز ئوسامە نوجەیفیی جێگریی سەرۆک کۆمار.

لە دیدارەکەدا دوای پیرۆزباییکردنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە یەکتر، گۆڕانارییەکانی پەیوەست بە بارودۆخی ساسیی ئەمڕۆی وڵات تاوتوێکرا و گرنگیی خستنەگەڕی هەوڵەکانی هەمو لایەنە نیشتمانییەکان دوپاتکرایەوە لە پێناوی تێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێراوەکان دەستپێکردن بە پێکهێنانی هەردو دەسەڵاتی قانون گوزاریی و راپەڕاندن لەبەر رۆشنایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دوای چاوەڕوانکردنی هەڵوێستی دەسەڵاتەکانی دادوەریی پەیوەندیدار لە بەرامبەر ئەو ئەرکانەی لەبارەی هەڵبژاردنەکاندا خراونەتە بەردەستیان.

تەئکیدیشکرایەوە لەسەر پێویستیی لێکتێگەیشتنی لایەنە جیاجیاکان و پابەندبون بە کاری دەستوریی و رێزگرتنی دەسەڵاتی دادوەریی و چڕکردنەوەی هەوڵی هەموان بە ئامانجی پەلەکردن لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی سیاسیی پێویست بۆ بەدور گرتن لە هەر بۆشاییەک و ئەگەری هەر کێشەیەکی تر کە خوانەکردە لەو روەوە بێتە ئاراوە.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket