riklam

یونامی: 97%ی په‌نابه‌رانی سوری لە عێراق له‌ هەرێمی كوردستانن

جیهان 10:57 PM - 2018-06-20
.

.

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت كە رێژەی 97% ئەو پەنابەرە سورییانەی كە روویان لە عێراق كردووە، لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن.

ئەمڕۆ برۆنۆ جیدۆ نوێنەری کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق، بە بۆنەی رۆژی جیھانی پەنابەرانەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند كە  "لەئێستادا، 68 ملیۆن کەس بە ھۆی شەڕ و پێکدادن، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و رووداوە سروستییەکان پەنابەرن و روویان لە وڵاتانی دیکە کردووە.

روونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە تاوەکو ئێستا روویان لە عێراق کردووە، گەیشتووەتە 300 ھەزار کەس و لەو ژمارەیەش 250 ھەزاریان پەنابەری سورین و راشیگەیاندووە کە 97% پەنابەرانی سوریا لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

سەبارەت بە رەوش و گوزەرانی پەنابەران لە عێراق، برۆنۆ جیدۆ باسی لەوەکرد کە خزمەتگوزاری باشیان بۆ دابینکراوە بە تایبەتیش لەڕووی هەلی کار و فێرکردنەوە.

نوێنەری کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق راشیگەیاند "لەگەڵ قۆڵبوونەوەی قەیرانی سوریا، کاتی ئەوە ھاتووە بە شێوەیەکی باش بیر لە داوا و خواستی پەنابەران بکەینەوە، ھەروەھا لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رێکخراوە مرۆییەکان ھەوڵەکانمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی رێگەیە چارەیەکی باش بۆ پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان بدۆزینەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئاواتەخوازە یارمەتی پەنابەران بدرێت تا دووبارە ژیان و گوزەرانی خۆیان بە باشی بینات بنێنەوە.

PUKmedia يونامى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket