riklam

هه‌ڵبژاردنی توركیا.. ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ 48% بوه‌

جیهان 09:26 PM - 2018-06-20
.

.

دوای ١٣ رۆژ لەدەستپێکردنی، سەعات ٧ ی ئێواری ئەمڕۆ دەنگدانی دەرەوەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکەی تورکیا کۆتایی ھات.

بڕیارە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەرۆژی ٧ی حوزەیرانەوە دەنگدانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکەی تورکیا لەوڵاتانی دەرەوە دەستیپێکرد و سەعات ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆش ھەڵبژاردنی دەرەوە کۆتایی ھات، کە لە ٦٠ وڵات پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەڕێوەچووە.

بەپێی ئامارەکان لەکۆی زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە وڵاتانی دەرەوە، یەک ملیۆن و ٤٨٦ ھەزار و ٥٣٢ کەس بەشدارییان کردووە کە رێژەی بەشداریکردنیش گەیشتووەتە ٤٨%، ئەوەش بەراوورد بە ھەڵبژاردنەکانی رابردووی تورکیا زۆرترین کەس لە دەرەوە بەشدارییان کردووە.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket