riklam

تەئریخ چەقیوە

بابەتی گۆڕاو 03:37 PM - 2018-06-20
.

.

تەئریخ چەقیوە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بەگم ئەمەوێ‌ سەری مەوزوعێكت لەگەڵدا دامەزرێنم.
ـ ماڵتان بەقوڕگیرێ‌ بۆ خاتری فەخری كائینات. تێرتان نەخوارد لە دامەزراندن؟ ئەوەندەتان خەڵك دامەزراند تا پەنجا ساڵی تریش میلاكی چۆڵ بۆ هیچ خریجێك نەماوە.
× قوربان گیان من باسی ئەو نەوعە دامەزراندنە ناكەم. ئەمەوێ‌ مەوزوعی دەلاكخانەت لەگەڵدا بكەمەوە.
ـ دەلاكخانە؟ دەلاكخانە چ عەیبێكی هەیە؟!
× هیچ عەیبێكی نییە گەورەم. بە عەكسەوە، تازەترین تەحلیلی سیاسی تیایە.
ـ ئێ‌ وایە. دەلاكخانە بە دوو (شت) مەشهورە. تەحلیلی تازەو موجەلەی كۆن.
× باشە بە رەئی تۆ بۆچی ئیستیفادە لەو تەحلیلانەیان ناكات؟
ـ چۆن ئیستیفادەیان لێ‌ بكات؟
× بێت سەرتاشەكان بكات بە راوێژكار.
ـ كێ‌ ئیستیفادەیان لێ‌ بكات؟ حكومەت خۆی كۆنە كۆن. عەینەن موجەلەكانی دەلاكخانەكان.
× عەفوم كە بەگم موجەلەكان بە رواڵەت كۆنن ئەگینا لەناوەڕۆكدا تازەن.
ـ لەناوەڕۆكدا تازەن؟!
× ئەرێ‌ بەسەری خۆم. من دوێنێ‌ هەتا نۆرەم بەركەوت سێ‌ چوار گۆڤاری ساڵانی نەوەدەكانم خوێندەوە خوا بەوسەرەوە شایەتە ئەتگوو باسی ئەمڕۆ ئەكەن.
ـ كوڕی خۆم ئەوە ئازایەتی موجەلەكان نییە كە قەت كۆن نابن. ماكەرێتیی تەئریخەكەمانە كە لە شوێنی خۆیدا چەقیوە.
× تەئریخ چەقیوە؟!
ـ بەڵێ‌ تەئریخ چەقیوە
كورد هەتیوە
سیاسەت رزیوە
مەعنەویات تەپیوە.
× راست دەكەیت بەڵام ئەڵێن ئەلحەمدولیلـلا دوژمن لێمان تۆق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket