riklam

عیراق و ئێران داوایه‌كی سعودیه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

عیراق 01:20 PM - 2018-06-20
.

.

عیراق و ئێران، داوكارییه‌كی روسیاو سعودیه‌ بۆ زیادكردنی ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی تاران له‌ رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاندوه‌: وڵاته‌كه‌ی و عیراق و ڤه‌نزوێلا، داوایه‌كی روسیاو سعودیه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌، بۆ زیادكردنی به‌رھه‌می نه‌وت بۆ بازاڕی جیھان.

وتیشی: ھه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌، مه‌ترسی بۆسه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی ئۆپیك دروستده‌كات.

له‌ساڵی رابردو وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت رێككه‌وتن، به‌ رێژه‌ی ملیۆنێك و 800 ھه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، تا ئێستاش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌رده‌وامی ھه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket