ره‌هه‌نده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كەی(6)ی حوزه‌یرانی نوێنەران
بیروڕا 01:19 PM - 2018-06-20.
گومانی بوونی ساخته‌كاری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، بابه‌تێكه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلا بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م پرسه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و كه‌سی، بۆ هه‌مووان ڕوونه و مه‌به‌ست و ئامانجیشی له پشته‌وه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند رۆژێكی ماوه تا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی نه‌مێنێت و حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كاروباره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام بڕیاری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م عێراق به ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی كوردستان ده‌دات، ئه‌م بڕیاره بۆ هه‌ر پێكهاته و لایه‌نێكی سیاسی، زیاتر له مه‌غزایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، بێگومان بۆ كوردیش كۆمه‌ڵێك ده‌رهاویشته و ده‌رئه‌نجامی نێگه‌تیڤی هه‌ن.
ئه‌گه‌ر به دیدگای په‌رله‌مانتارانی ئێستای عێراق سه‌یری ئه‌م بڕیاره بكه‌ین، ئه‌وا بۆ مان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه جۆرێك له تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له ده‌نگده‌ری كوردستان و عێراق به په‌كخستنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، ده‌نگی پێویستیان نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه په‌رله‌مانتار.
له‌روانگه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستانیشه‌وه، ئه‌م بڕیاره هۆكارێكه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و شكستیان له به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی هێزی نوێ، له هه‌مان كاتدا هۆكارێكیشه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان.
له سۆنگه‌ی گۆڕانه‌وه، پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی كوردستان، سزادانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، چونكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ده‌نگیان نه‌داوه به بزووتنه‌وه‌كه‌یان، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا، گۆڕان ده‌نگی پێویستی هه‌بوو له نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندا، به تایبه‌تیش له ده‌ڤه‌ری سلێمانی.
هۆكاری سه‌ره‌كیی پاڵپشتیی په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك له‌م بڕیاره، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد و بچووكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌یه‌تی به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافی و دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێت.
با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین، بۆ دۆڕاوێكی وه‌ك مالیكی و سه‌لیم جبووریی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تاكه ڕێگه بۆ دووباره هاتنه‌وه‌سه‌ر شانۆی سیاسیی عیراق، پاش دۆڕانه گه‌وره‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا دروستكردنی پشێوی و په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقه و گۆرینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش، باشترین ڕێگه بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ئه‌گه‌ر وه‌ك سوننه‌یه‌ك سه‌یری ئه‌م بڕیاره بكه‌ین، هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌وان دۆڕاوی سه‌ره‌كیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن. دیقه‌ت بده‌ن، له مووسڵ عه‌بادی و پارتی یه‌كه‌م و دووه‌من، له كه‌ركووك ده‌نگیان وه‌ك پێویست نییه، هاوكات له گشت پارێزگا سوننییه‌كان، شیعه‌كان ده‌نگی باشیان هێناوه، كه وا بێ دووباره هه‌ژماركرنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، خزمه‌ت به ئه‌وان ده‌كات و به‌س.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كاراكته‌ره شاراوه‌كه‌ی پشت ئه‌م شانۆ سیاسییه، عه‌بادییه، هه‌رچه‌نده توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا به پله‌ی سێیه‌م بێت، به‌ڵام له ئاست پێگه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌و پاڵپشتییه نه‌بوو كه ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا لێیان كرد، بۆیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و هاوكات وه‌ك گوشارێك بۆ سه‌ر لایه‌نه براوه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، ئاماژه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه بوون، كه ئه‌گه‌ر دووباره ده‌نگی پێ نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كانیان ده‌كرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك كوردێك و دوور له بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حیزبی ئه‌م بڕیارانه شرۆڤه بكه‌ین، جگه له بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كورد، هیچ سوودێكی نییه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی كوردستان، لێدانه له شكۆ و ناوبانگی پێشمه‌رگه و پێگه‌كه‌ی، بۆ كه‌ركووكیش به مانای بێهێزبوونی كورده، كه بێگومان په‌رته‌وازه‌یی كوردیشی نیشانی هه‌موو جیهان دا.
محه‌مه‌د عه‌لی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18