riklam

فواد مه‌عسوم و عه‌بادی: ڕێگه‌ به‌ دروستبوونی بۆشایی سیاسی نه‌درێت

عیراق 11:00 AM - 2018-06-20
.

.

ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌غداد پێشوازی كرد له‌ دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌ جیاجیاكانی ئێستا، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران پێویستیی كاری جدییان دووپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیی و هه‌وڵی نیشتمانی له‌ پێناوی خه‌مڵین و گه‌ڵاڵه‌ بوونی لێكتێگه‌یشتنی پێویست له‌ دوای قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاریش بكرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆسپه‌كان تا پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو دوانه‌كه‌وێت و هیچ بۆشاییه‌ك دروست نه‌بێت.

ته‌ئكیدیش كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌نجامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و هه‌موان ڕێز بگرن له‌ هه‌ر بڕیارێكی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket