ئه‌سه‌سه‌رد: پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی ته‌نھا بۆ پارتی نییه
ی.ن.ک 10:55 AM - 2018-06-20.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ھه‌لومه‌رجی به‌غدا به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چێت و ره‌نگ بێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازانێك، ئێمه‌ش وه‌كو كورد نامانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سازانه‌بین.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز جه‌ختی له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌پرسی پێكھێنانی ھاوپه‌یمانییه نوێیه‌كان له عیراق و شێوازی به‌شداریكردنی كورد له ھاوپه‌یمانییه‌كان و پڕۆژه‌ی یه‌كێتی بۆ لایه‌نه‌كان كرده‌وه.
ئه‌سه‌سه‌رد باسی له‌و جوڵه سیاسییانه كرد كه له عیراق له ئارادان بۆ دروستبوونی ھاوپه‌یمانی و رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان و رایگه‌یاند: ھه‌لومه‌رجی به‌غدا به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چێت و ره‌نگ بێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازانێك، ئێمه‌ش وه‌كو كورد نامانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سازانه بین.
ھه‌روه‌ك ده‌ڵێت: به‌غدا خۆی پێویستی به‌وه‌یه كورد به‌شداری پڕۆسه‌كه بكات، ته‌نانه‌ت پێویستی به‌وه‌یه ھیچ پێكھاته‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌یه ئه‌م پڕۆسه‌یه نه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: مادام به‌غداپێویستی به‌م به‌شدارییه بێت و ئه‌م بابه‌ته له ئارا دابێت بۆچی ده‌بێت بایكۆتی بكه‌ین، بۆچی به‌شدار نه‌بین و رۆڵێكی كاریگه‌رمان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی ھه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی-یش، ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێمه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی پڕۆژه‌یه‌كمان برده كۆبوونه‌كه‌وه‌و په‌سه‌ندكرا. كه به‌رچاو ڕوونییه‌ك به یه‌كێتی ده‌دات سه‌باره‌ت به شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدای دوای ھه‌ڵبژاردن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كه په‌راوێزێكیشی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ھێشتۆته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به یه‌ك تیم له به‌غدا كار بكه‌ین.
وتیشی: ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌توانین له‌گه‌ڵ ھه‌موو لایه‌نێك كار بكه‌ین، پڕۆژه‌یه‌كه ده‌توانین بیده‌ین به لایه‌نه‌كان و له‌ھه‌مان كاتدا بیده‌ین به پارتیش.
سه‌باره‌ت به پرسی به‌شداری ھه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان و له پرۆسه‌ی سیاسی له به‌غدا، ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: ئێمه ده‌مانه‌وێت ھه‌موومان به یه‌ك تیم بڕۆینه به‌غداد، نه‌ك دوو تیم، چونكه ئه‌گه‌ر به دوو تیم بڕۆین زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌و ده‌ڵێت مادام ده‌مانه‌وێت له به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بین پێویسته له كوردستانیش یه‌ك ده‌نگ بین.
ئه‌سه‌سه‌رد باس له‌وه ده‌كات: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سیناریۆكانی پێكھێنانی حكومه‌تی داھاتووی عیراق، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون و ده‌نگیان نه‌ھێنا، ئێستا ئه‌و لایه‌نانه خۆیان فشارێكی زۆریان له سه‌ره و ھه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر، مه‌ترسی شتی زۆر گه‌وره‌تری لێده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌و كێشه‌یه‌ی له نێوان حزبه سیاسییه‌كانی كوردستاندا ھه‌یه، كێشه‌كانی چه‌ند ساڵێك له‌مه به‌ره‌و، كه چاره‌سه‌ر نه‌كراون و كێشه دروستبووه‌و ناكرێت به مانگێك و دوو مانگ یان به ھه‌فته‌یه‌ك و دوو ھه‌فته چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و زورتر پێكھێنانی حكومه‌تی داھاتووی عیراق، ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دادگای فیدڕاڵی له عیراق ده‌توانێت كێشه‌كانی زوو چاره‌سه‌ر بكات پاڵپشتییه‌كی یاسایی بۆ رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان دروست بكات له به‌غدا.
ئه‌سه‌سه‌رد باس له به‌شداری كورد له پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌كات له به‌غداو ده‌ڵێت ده‌بێت كار له سه‌ر چه‌ند سێكته‌رێك بكه‌ین: ئێمه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه چی وه‌ربگرین و چۆن دابه‌شی بكه‌ین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرین ده‌بێت ھه‌ر بۆ لایه‌نێك بێت. سێكته‌رێكی تر رووانینی ئێمه‌یه بۆھاوپه‌یمانی داھاتوو. سێكته‌رێكی تر به‌شداریكردنی كورده له مه‌سه‌له‌ی فراكسیۆنه گه‌وره‌كه‌ی به‌غدا. چواره‌م سێكته‌ری به‌رنامه‌ی حكومه‌ته، كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت داده‌نێت به ده‌ڵێ ئێمه وه‌ك كورد بێت.
PUKmedia له كوردسات نیوزه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24