riklam

ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنێكی تریش پاشه‌كشێ ده‌كات

جیهان 10:03 AM - 2018-06-20
.

.

ئیداری دۆناڵد تره‌مپ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ واشنتۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاشگه‌ز بوه‌ته‌ و نایه‌وێت ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بێت.

نیكی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌واشنتۆن ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مریكا چی دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نییه‌.

ئه‌مریكا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نێكی دووڕوو له‌ قه‌ڵه‌مده‌دات كه‌ هیچ گرنگییه‌ك به‌ مافی مرۆڤ له‌ وڵاته‌كان به‌ تایبه‌تی ئێران نادات.

لایه‌كی تره‌وه‌ وته‌بێژی ئه‌نتونیۆ گۆته‌ره‌ش سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن ئه‌مریكا له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بمێنێته‌وه‌.

پێشتریش نیكی  هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكردبووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و كوبا و ڤێنزوئیلا نه‌بووه‌ متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ 47 ئه‌ندامی هه‌یه‌ و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket