riklam

ئۆپیك له‌سه‌ر رێژه‌ی به‌رھه‌مھێنان بڕیار ده‌دات

ئابوری 08:54 AM - 2018-06-20
.

.

وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاتانی به‌شدار له‌ رێكخراوی ئۆپیك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی خۆیاندا بڕیار وایه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ یان دابه‌زینی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت و ھاوكات رێگریكردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ھای نه‌وت له‌ ئاستی جیھانی بڕیار بده‌ن.

بڕیاره‌ رۆژی 22-6-2018، كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی ئۆپیك له‌ ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیران و نوێنه‌رانی پله‌ باڵای ئه‌ندامی وڵاتانی ھه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیك) گه‌یشتوونه‌ته‌ ڤیه‌ننا.

پێده‌چێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ھۆی لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاو خواستی ئه‌و بۆ به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی ئه‌و رێكخراوه‌، یه‌كێك بێت له‌ بابه‌ته‌ ھه‌ره‌ پڕ كێشه‌ له‌ سه‌ره‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket