riklam

له‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا چه‌ندین ئاماری تراژیدی بڵاوكرانه‌وه‌

جیهان 08:47 AM - 2018-06-20
.

.

رۆژی 20 ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك، ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌ كه‌ به‌ بڕیارێكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی 2000 دا ئه‌م رۆژه‌ وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ پرسی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا دیاریكرا.

یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاماری تراژیدی له‌ باره‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.

به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، 68 ملیۆن و نیو كه‌س له‌ جیهاندا له‌ ساڵی 2017 دا وه‌ك ئاواره‌و په‌نابه‌ر دیاریكراون كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 25 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سیان په‌نابه‌ر بوون كه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ی سنووری وڵاتی خۆیان بڕیووه‌و به‌دوای مافی په‌نابه‌رێتیدا گه‌ڕاون.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه‌ هاوكاته‌ له‌ بڕیارێكی حكومه‌تی ئیتاڵیا و ماڵتا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ڕێگه‌یان نه‌دا به‌ كه‌نارگرتنی به‌له‌مێك كه‌ سه‌دان په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی وڵاته‌كانیان كه‌ به‌ هاوشێوه‌ی سیاسه‌ته‌ تونده‌كه‌ی حكومه‌تی ئوستراڵیا له‌دژی كۆچه‌رانی ده‌ریایی داده‌نرێت به‌ جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی هاتووه‌.

هاوكات، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئامارێكی تری تایبه‌ت به‌ نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران بڵاوكرده‌وه‌ به‌جۆرێك نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌ له‌ 40% كه‌می كردووه‌ له‌ ساڵی 2017 داو به‌ نزیكه‌یی ته‌نها 100 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نیشته‌جێكراون كه‌ هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ زیادبوونی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و خۆدابڕینی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌ وڵاتانی تر.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket