riklam

ئێران.. فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 04:43 PM - 2018-06-19
.

.

مەنووچێهر جیهانی ـ 31هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

31هەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا رەزاداد" و بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوندیی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی سیناریۆ لە دوو گرووپی "پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ"، بەشی "کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی سینەما" و هەروەها بەشی "رێزلێنان و بیرئانین" لە رۆژانی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپتەمبەری 2018 لە سینەما "نقش جهان"، پەردیسی سینەمایی "چهارباغ"، سینەما "فەلەستین" و سینەما "سێپاهان" لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چەندین مەبەست لەخۆدەگرێت، لەوانە:

 یەکەم ـ ناساندیی بەرهەمی بەرچاویی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بوارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و رێزگرتن لە بەرهەمهێنەرانی ئەم فیلمانە، دووهەم ـ ڕەخساندنیی بواریی گونجاو بۆ چالاکانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە و سێهەم ـ سەرهەڵدان و گەشەپێدانی بەرهەمهێنان و نمایش لە سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە رێگای رەخساندنیی هەل بۆ گۆڕینەوەی ئەندێشە و ئاڵووگۆڕیی بیرووڕا لە نێوان کاربەدەستانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان، خاوەنبیران و هۆگرانی هونەری سینەما.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە خۆگرتووە، لەوانە: 1ـ پێشبڕکێی "سینەمایی نێودەوڵەتی": فیلمی سینەمایی، کورتە فیلم (3 تا 30 خولەک) و نیوە بڵیندی چیرۆکی (30 تا 70 خولەک)، فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشنی، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (3 تا 30 خولەک) و هەروەها فیلمی نیوە بڵیندی ئەنیمەیشنی (30 تا 70 خولەک).

2ـ پێشبڕکێی "سینەمای ئێران": فیلمە سینەماییەکان، بەرهەمی بڵیندی چیرۆکی (غەیرە سینەمایی)، کورتە فیلم و نێوە بڵیند و فیلمە ئەنیمیشنییەکان (سینەمایی، کورتە فیلم و نیوە بڵیند).

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، کۆمەڵێک خەڵات بەسەر هونەرمەندانی سەرکەوتوودا دابەشدەکرێت، لەوانە: خەڵاتەکانی باشترین فیلمەکانی سینەمایی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن، باشترین دەرهێنانی فیلمی بڵیند، باشترین سیناریۆی سینەمایی، باشترین ئەکتەر، باشترین دەستکەوتی هونەریی، باشترین دیزاین، باشترین دەنگ، باشترین بووکەڵەگێڕ، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران و هەروها خەڵاتی سیفژ لە لایەن رێکخراوەی "سیفژ" واتە رێکخراوەی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.

لە بەشی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی هەشتەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانیشدا، خەڵاتی "پەپوولەی زێڕین" بە باشترین سیناریۆنووس لە دوو گرووپی "پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ" پێشکەش دەکرێت.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket