riklam

یارانی تۆڵه‌یتۆڵه‌.. دیدارێك له‌گه‌ڵ عادل موراد

ی.ن.ک‌‌ 04:21 PM - 2018-06-19
.

.

یارانی تۆڵه‌یتۆڵه‌ دیدارێكی تایبه‌ته‌ له‌گه‌ڵ عادل موراد یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌ دوتوێی 120 لاپه‌ڕه‌دا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خه‌ڵه‌ف غه‌فور ئاماده‌كاری دیداره‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای كۆچی پیاوه‌ سپییه‌كه‌ عادل موراد بڕیارمدا كه‌ ئه‌و دیداره‌ چاپبكه‌م و بڵاویبكه‌ه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر به‌ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئاشنابن.

وتیشی: دیداره‌كه‌ زیاتر له‌ چوارچێوه‌ی بیبلۆگرافیایه‌كدایه‌و ژیانی منداڵ و لاوی و خوێندنی زانكۆیی و كاری سیاسی و رۆڵی له‌ ره‌وتی رزگاری خوازی كوردستانی عادل موراد له‌خۆده‌گرێت .

نوسه‌ر خه‌ڵه‌ف غه‌فور راشیگه‌یاند: دیداره‌كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ودا پرێسه‌وه‌ 500 ژماره‌ی لێ به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌و بڕیاریشه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌م ناساندنی بۆ بكرێت و هه‌میش بكه‌وێته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket