riklam

سەرۆكی كۆریای باكور گەیشتە پەكین

جیهان 04:14 PM - 2018-06-19
.

.

سەرۆكی كۆریای باكوور بۆ دیدارێكی دوو رۆژە گەیشتە پەكینی پایتەختی چین و بڕیار وایە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە.

لە دوای یەك هەفتە لە دیدارەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، كیم جۆن ئۆن بە سەردانێك گەیشتە پەكینی پایتەختی وڵاتی چین، كە ئەمە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا بەسێیەم سەردانی سەرۆكی كۆریای باكوور دادەنرێت.

بڕیار وایە سەردانەكەی كیم بۆ چین دوو رۆژ بخایەنێت و لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆببێتەوە , لە سەردانی رابردووی كیم بۆ چین رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی ئامادەی دەستبەرداربوونی چەكی ئەتۆمییە بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت لە بارەی ئەمنیەتی وڵاتەكەی.

PUKmedia  گەلی كوردستان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket