riklam

نانی لێ‌ ئەخوا

بابەتی گۆڕاو 03:42 PM - 2018-06-19
.

.

نانی لێ‌ ئەخوا

د.شیركۆ عبدالله‌‌

یەكەم: ئەرێ‌ كاك سدیق كەی ژنی هێنا؟
دووەم: قوربان گیان لە كۆنگرەی چواردا.
یەكەم: بەخوا ماشەڵـڵا بیرت باشە! ئەی كوڕە ناوەنجیەكەی كەی چووە جامیعە؟
دووەم: مانگێك پێش كۆنگرەی پێنج.
*****
مناڵ: بابە بابە؟
باوك: گیانی بابە.
مناڵ: ئەتوانم سەیری تەلەفزیۆن بكەم؟
باوك: ئا.. بەس دایمەگیرسێنە.
*****
ئەحمەد: ئەگەر نانسی عەجرەم مەڵحەم بێت هەیفا وەهبی چییە؟
مەحمود: قەترەی چاوە.
ئەحمەد: ئافەرم. ئەی ئەحلام چییە؟
مەحمو: شافە بەقوربان.
*****
مامۆستا: رۆڵە ئەو جوابە قۆڕە چییە نووسیوتە، ماستاو كەی بابەتێكی ئابورییە؟
تەلەبە: ماستاو بابەتێكی ئابوریی نییە؟!!
مامۆستا: نەخێر نەوەڵـڵا.
تەلەبە: ئەی بۆچی ئەو هەموو عالەمە نانی لێ‌ ئەخوا؟؟
*****
ئەم: ئەوە بۆچی هەموو جارێ‌ كە ئەڵێن كوردستانیان فرۆشت خاڵۆژنت زیڕوهوڕ دەست ئەكات بە گریان؟
ئەو: ئاخر خاڵۆژنم ناوی كوردستانە بێ‌ ئەقڵ.
*****
باوكی ئەحۆل: ئەوە شكور پلەی گەرما بەرزبووەوە، ئێستا ماوەتەوە چی؟
ئەحۆل: غیرەتی جەماوەر بابە گیان.
*****
قازی: یەعنی سوێند ئەخۆی، تەواو؟
تاوانبار: قوربان من ئەو هەموو شتەم خواردووە، سوێند چییە؟!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket