riklam

ڤیدیۆ.. شیری كه‌ر له‌ ئێران كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌

هەمەرەنگ 12:51 PM - 2018-06-19
.

.

یه‌كێك له‌ پارێزگاكانی ئێران ماكه‌ر به‌خێو ده‌كرێت و له‌شیره‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی له‌ پارێزگای فارس له‌ ئێران، شیری ماكه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێخه‌وی، لابردنی له‌كه‌ی پێست، بۆ كۆكه‌، بۆ نه‌خۆشییه‌كانی سی به‌كار ده‌هێنرێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان شیری ماكه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می شه‌كره‌ تێدایه‌ وپڕ له‌ پرۆتینیات و نزیكه‌ له‌ شیری مرۆڤ.

له‌ پارێزگای فارس كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شیرازه‌ گێڵگه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی شیری ماكه‌ر دامه‌زراوه‌ و له‌ئێستادا شیری ماكه‌ر بۆ به‌كارهێنان و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی كه‌وتۆته‌ بازاڕه‌وه‌.

له‌و گێڵگه‌یه‌دا ڕۆژانه‌ 10 بۆ 12 كیلۆ شیر به‌رهه‌مدێت و هه‌لی كاریش بۆ 5 كه‌س ڕه‌خساوه‌.

PUKmedia 
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket