ژیانه‌وه هه‌میشه له‌ژیان به‌رده‌وامه
ژنان 12:35 PM - 2018-06-19.
له‌م ساته‌وه ژیانه‌وه پێی ناوه‌ته (22) ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه، دیاره 22 ساڵ ده‌رچوونی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌هه‌رێمی كوردستان بۆخۆی ده‌ستكه‌وته و شانازییه بۆ بزافی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی.
ژیانه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی خۆیدا به‌چه‌ندین قۆناغی قورسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا گوزه‌ری كردووه، كاتێك كه ئه‌م رۆژنامه‌یه ده‌رچووه هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغێكی سیاسی دژوار‌دا بووه‌ء سه‌رده‌می نه شه‌ڕ نه ئاشتی باڵی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا سه‌پاندووه، ئه‌مه جگه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئه‌و كات له‌سه‌رده‌می قۆناغێكی دواكه‌وتووی چه‌قبه‌ستووی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بووه، ژیانه‌وه بوێرانه وه‌ك ئه‌مرێكی واقیع جێ پێی خۆی قایم كردووه و له‌رێگه‌ی وروژاندنی چه‌ندین بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هێڵی سوور بووه خۆی سه‌لماندووه و هه‌موو ره‌نگی هێڵه‌كانی به‌زاندووه، دیاره بۆ ئه‌وه‌ش دووچاری ره‌خنه و ده‌ستخۆشی كه ره‌خنه‌كان زیاتر بوون بووه، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و به‌پاڵپشتی داكۆكیكاران له‌پرسه‌كانی ژنان و خه‌مخۆران و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌ء زیاتر سوور بووه له‌سه‌ر هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه.
له‌ساڵی 2000ه‌وه ژیانه‌وه پێ ده‌نێته قۆناغێكی تری كاركردنییه‌وه، ئه‌ویش به‌زیادكردنی رۆژنامه‌نوسان و ستاف و تیراژی رۆژنامه‌كه، هه‌روه‌ك چاپخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت كه جگه له‌چاپكردنی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه كه به سێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌رچووه، چاپی كتێبیشی كردووه، ئه‌و كتێبانه‌ی له پرۆژه‌ی كتێبی یه‌كێتی ژنانی كوردستاندا بوون كه تایبه‌تبوون به پرسه‌كانی ژنان.
ژیانه‌وه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به‌رده‌وام پاشكۆی تایبه‌تی بۆ بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره جیاجیاكان ده‌ركردووه، هه‌روه‌ك چه‌ندین خولی بۆ به‌هێزكردنی رۆژنامه‌نوسه‌كانی كردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ رۆژنامه‌نوسه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئه‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كه مه‌شقی هاوینه‌یان له‌م رۆژنامه‌یه‌دا هه‌بووه.
هه‌میشه ژیانه‌وه سه‌رچاوه بووه بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له پرسه‌كانی ژنان و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش هیچ درێغی نه‌كردووه و به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌دا بووه كه پێویستیان به‌ژیانه‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌ك چه‌ند خه‌ڵاتێكی به‌ده‌ستهێناوه به‌تایبه‌ت له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمدا.
ئێستا ژیانه‌وه له‌قۆناغێكی نوێء جیاوازدایه، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ژیانه‌وه‌ش پشكی خۆی به‌ركه‌وتووه، ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای ژیانه‌وه كه به‌دڵی خوێنه‌ران و ته‌نانه‌ت ئه‌و ستافه كه‌مه‌ی كه ئێستا هه‌یه نییه، ژیانه‌وه له‌ئێستادا به‌ستافێكی كه‌م دوو هه‌فته جارێك ده‌رده‌چێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆریش له تیراژیدا كراوه، راسته له‌ئاستی داخوازیی خوێنه‌ره‌كانماندا نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌پرسه‌كانی ژنان و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و ئینقرازه‌ی كه رۆژنامه‌ی كاغه‌ز له‌جیهاندا به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه به‌رده‌وامه، به‌رده‌وامیش بۆ خۆی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵك و رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م رۆژنامه‌یه‌دا كاریان كردووه، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌ی بابه‌ته‌كانیان له‌م رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكردۆته‌وه، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكاربوون بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژنامه‌یه.
كاوان ئه‌بوبه‌كر
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24