riklam

دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر تانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 12:12 PM - 2018-06-19
.

.

دادگای فیدڕاڵی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ بینینی تانه‌ی سه‌رك كۆماری عیراق، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم و ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌.

دادگای فیدڕاڵی عیراق واده‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و تانانه‌ی دیاریكرد كه‌ له‌باره‌ی یاسای ھه‌مواری سێیه‌می یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی دادگاكه‌ كراون .
"ئیاس ساموك" وته‌بێژی دادگای فیدڕاڵی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ رۆژی 21 ی حوزه‌یران سه‌عات 10ی به‌یانی دانیشتنی دادگاكه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و تانانه‌ی له‌لایه‌ن سێ لایه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ یاسای ھه‌مواری سێیه‌می یاسای ھه‌ڵبژاردن ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی كراوه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ تانه‌كان سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ئاڕاسته‌ی دادگای فیدراڵی كراون .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی 30 مانگی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد.


له‌ نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ئاماژه‌ به‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 28-5-2018 تایبه‌ت به‌ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن له‌ھه‌ندێك پارێزگا و جارێكی تر جیاكردنه‌وه‌یان كراوبوو.

ئه‌وه‌ش ھاتبوو كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسای كۆمسیۆنه‌.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داواشی له‌ دادگای فیدراڵی كردبوو ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

18.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket