عیراق له‌به‌رده‌م ده‌رگای جه‌هه‌نه‌مدا
بیروڕا 11:35 AM - 2018-06-19.
هه‌ڵبژاردنی 12-5 و ئه‌نجامه‌كانی عیراقیان خسته به‌رده‌م دووڕیانێكی مه‌ترسیدار و یه‌كلایكه‌ره‌وه،به‌وه‌ی كه ئه‌وهه‌ڵبژاردنه بوه هۆی دووكه‌رت بوون و دابه‌شبوونی سه‌ركرده و پارته‌سیاسیه‌كانی عێراق به‌كوردستانیشه‌وه بۆ دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك و ناكۆك،به‌ره‌یه‌ك كه خۆیان به براوه‌ی گه‌مه سیاسیه‌كه ده‌زانن و ئه‌نجامه‌كانیان قبوڵه و داواده‌كه‌ن كه دادگای فیدڕاڵی دانی پێدابنێت بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌ن به گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق. به‌ره‌ی دووه‌میش بریتین له دۆڕاوه‌كان وبه‌ره‌ی دژ و ئه‌نجامه‌كان سه‌رتاپا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و خۆیان به مه‌زڵوم ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن یان هه‌ڵبژاردن دووباره‌بكرێته‌وه یانیش ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه به‌و هیوایه‌ی كه گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كاندا ڕووبدات وئه‌مانیش بتوانن به‌هێزه‌وه به‌شداری حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق بكه‌ن.
به‌م شێوه‌یه عێراق له ئێستادا و دوای نزیكه‌ی 40 ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كه‌وتۆته دۆخێكی سیاسی ئاڵۆز و ناجێگیر و شڵه‌ژاویه‌كی قوڵه‌وه كه ئومێدی زوو پێكهێنانی حكومه‌تی لێناكرێت،له‌لایه‌ك له‌به‌ر دووری و ناكۆكی سیاسی كۆنی نێوان سه‌ركرده و پارته سیاسیه‌كان و له‌لایه‌كیشی تریشه‌وه دووری و فراوانی نێوان به‌رنامه و دیدگا و تێڕوانینی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی عێراق له‌سه‌ر به‌رنامه و كاری حكومه‌تی ئاینده ، بۆیه پێكه‌وه‌نانی هاوپه‌یمانی و كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌ڕله‌مانی زۆر ئه‌سته‌م بوه ته‌نانه‌ت له نێوان لیسته براوه گه‌وره‌كانیشدا و له‌ناو یه‌ك مه‌زهه‌بی ئاینیشدا. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی شیعه‌كان و سونه‌كان و كورده‌كانیش و هه‌موانیش له دیدگایه‌كی ته‌سكی حیزبایه‌تی بچوكه‌وه ده‌ڕواننه مه‌سه‌له گرنگه‌كان و هێنده‌ی له‌خه‌می ده‌سكه‌وت و پله و پۆست و ئیمتیازاتدان نیوهێنده له‌خه‌می نه‌ته‌وه و نیشتیمان‌دا نین و هه‌ریه‌كه گه‌ره‌كێتی گه‌وره‌ترین به‌شی به‌ربكه‌وێت.
ئاشكرایه له‌دوای 30/6/2018وه ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق كۆتایی دێت و ئیدی گه‌ر ته‌مه‌نی خۆی درێژنه‌كاته‌وه ئه‌وا عێراق ده‌كه‌وێته نێو بۆشاییه‌كی یاساییه‌وه و زه‌حمه‌ته به ئاسانی كاره‌كان ڕێك بكرێنه‌وه و حكومه‌تیش ده‌بێته حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر و توانا و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری گرنگ و چاره‌نوسسازی نامێنێت. ئه‌وكاتیش عێراق ده‌رگای جه‌هه‌نه‌مێگی پڕ ئاگر و سوتێنه‌ری به‌سه‌ردا ده‌كرێته‌وه و ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت،چونكه ده‌وڵه‌ت بونێكی مادی نامێنێت و داموزده‌زگاكانیش مه‌رجه‌عێكی یاسایی و ئیداریان نامێنێت و وڵات ده‌بێته پاشاگه‌ردانی و سه‌رهه‌ڵدانی میلیشیای چه‌كداری و تیرۆر و تۆقاندن و گه‌نده‌ڵی و تاوان و هه‌موو دیارده دزێوه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می ساڵانی 2003 تا 2005 و هه‌ڵایسانی شه‌ڕی تایه‌فی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی. عێراق به‌ره‌و وێرانبونی زیاتر و لێكترازان و جیابونه‌وه‌ش هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مه ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی عێراقی ئاینده ده‌بێته‌وه ,گه‌ر سه‌ركرده و پارته سیاسیه‌كان په‌رۆشی و خه‌مخۆری خۆیان ده‌رنه‌بڕن له زوو پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تی ئاینده‌دا.چونكه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆخۆی بۆته جێگه‌ی ناكۆكی و ململانێ جیهانیه‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا كه هه‌ردووكیان خاوه‌ن نفوز و هه‌ژموونی گه‌وره‌ن له عێراقدا و ته‌واوی ململانێكانی خۆیان چڕكردۆته‌وه له‌ناو عێراقدا و خاك و ئاو و گه‌لانی عێراقیان كردۆته گۆڕه‌پانی ململانێكانیان و ئه‌نجامیش ته‌نها عێراقیه‌كان ده‌بنه سووته‌مه‌نی.
كێشه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب _ئیسڕائیل و كێشه‌ی سوریا و یه‌مه‌ن و وڵاتانی كه‌نداو و توركیا و..هتد.هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه مه‌ترسی بۆسه‌ر عێراق و وا پێویست ده‌كات كه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م مه‌ترسیانه عێراق ببێته خاوه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و په‌ڕله‌مانێكی به‌هێزی وه‌ها كه بتوانێت به‌ره‌نگاری و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه بداته‌وه،چونكه عێراق وڵاتێگی گه‌وره و گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌كه‌یه و هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه به‌باش یان خراپ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ری.
عیراق جگه له‌م كێشه و ململانێ ناوخۆییانه‌ی خۆی، ڕووبه‌ڕووی كێشه گه‌لێگی گه‌وره‌تر بۆته‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش ئێران و توركیا به‌وه‌ی كه‌ده‌بێت وه‌ڵامی هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بداته‌وه و وه‌ڵامی بڕین و گرتنه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و زێی بچوك بداته‌وه له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه كه‌هه‌موو ئه‌مانه پێشێلكردنی یاسا و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن و پێشێلكردنی سیاده و سه‌روه‌ری عێراقن و ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیشن له به‌غداد نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
كوردیش له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌موو پڕیشك و ئازار و ململانێ و ناكۆكیه‌كانی عێراقی به‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری زۆر خراپیشی له‌سه‌ر داده‌نێن ،چونكه نێوماڵی كوردیش زۆر په‌رته‌وازه و ناڕێك و لێكترازاوه،گه‌ره‌كه سه‌ركرده و پارته‌سیاسیه‌كانیش زیاتر له‌وانه‌ی عێراق به‌خه‌م و ته‌نگی كوردستانه‌وه بێن و هه‌وڵی ئاشته‌وایی و لێكنزیكبونه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ینێوماڵی كورد بده‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه سووته‌مه‌نی هه‌موو ئه‌و ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیانه و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تیش نه‌خه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌وه،گه‌ره‌كه كوردستان و كوردایه‌تی نه‌كه‌نه قوربانی چه‌ند كورسیه‌كی په‌ڕله‌مان و چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی كه‌موكورت له به‌غداد كه هیچ كاریگه‌ری گه‌وره‌یان نابێت بۆ مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی،بۆیه گه‌ر ئه‌و په‌رۆشیه نه‌نوێنن ئه‌وا به‌دڵنیایی ده‌رگای جه‌هه‌نمێكی سووتێنه‌ر به‌سه‌ر عێراق و كوردستاندا ده‌كرێته‌وه و هه‌موانیش بێجیاوازی لێی به‌رپرسیار ده‌بن.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18