riklam

به‌رپرسانی ئه‌مریكی و كۆریای باكوور دووباره‌ كۆده‌بنه‌وه‌

جیهان 11:04 AM - 2018-06-19
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا دووباره‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

مایك په‌مپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ دووباره‌ سه‌ردانی كۆریای باكوور ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چی دی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا دوا نه‌كه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دووباره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون یه‌كتر ببینه‌وه‌ وتی: به‌ڕاست نازانم كه‌ ئایا پێویست ده‌كات دووباره‌ ئه‌وان یه‌كتر ببینه‌وه‌، به‌ڵام من خۆم جارێكی تر سه‌ردانی كۆریای باكوور ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بمه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ دووجار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی كۆریای باكووری كردووه‌ و چاوی به‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌.

سه‌باره‌ به‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: هه‌موو ئه‌و كه‌ند و كۆسپانه‌ لاده‌به‌ین كه‌ ڕێگربن له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌.


PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket