riklam

شاره‌زایه‌ك: بۆشایی په‌رله‌مانی دروست ده‌بێت

عیراق 10:52 AM - 2018-06-19
.

.

شاره‌زایه‌كی یاسایی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌سه‌ر چاكسازی له‌ پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌ له‌ عیراق بۆشایی په‌رله‌مانی دروست ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تاریق حه‌رب شاره‌زایه‌كی یاسایی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: عیراق بۆشایی په‌رله‌مانی بۆ دروست ده‌بێت به‌هۆی ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر چاكسازی له‌ پرۆژا یاسای هه‌ڵبژاردن.

وتیشی: واده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 1-7-2018 كۆتایی پێیه‌ت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 2 مانگ هه‌تا دوباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆشایی په‌رله‌مانی دروست ده‌بێت .

حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بۆشاییه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات چونكه‌ حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌ركه‌كانی ئێستای هه‌تا دانانی حكومه‌تی نوێ.


PUKmedia تایبه‌ت

.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket