چیرۆك بۆ منداڵان.. مامۆستاكانی ماڵه‌وه‌مان
ئەدەب وهونەر 08:51 PM - 2018-06-18.
ره‌زا شوان / نه‌رویـج: 2000
ساڵی پار كه له پۆلی پێنجه‌می قوتابخابه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا بووم، له زمانی كوردی، له وانه‌ی داڕشـتـندا، كه مامۆستاكه‌مان بابه‌تـێكی داڕشـتنی ده‌داینێ و داوای لێده‌كردین كه بۆ هه‌فته‌ی داهـاتوو، لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش دێـڕ، له‌سه‌ر بابه‌ته داواكـراوه‌كه‌ی بنووسین. هـۆڵم لێده‌هات، تا شه‌ش دێـڕ رسته‌ی كـاڵ و كـرچم ده‌نـووسی، به هیلاك ده‌چـووم. له راستیدا خۆشم نووسینه‌كـانی خۆمم به دڵ نه‌بوون، له رووشم ناهـات، كه له به‌رده‌م هـاوڕێكانم و مامۆستاكه‌ماندا بیان خوێنمه‌وه. گه‌رچی ئاستی داڕشتنه‌كـانی زۆربه‌ی هـاوڕێكـانیـشم، له ئاسـتی داڕشتنه‌كانی من به‌رزتر نه‌بوون. ته‌نها نووسینه‌كـانی (جـوان)ی هـاوڕێمان نه‌بێت، ئه‌و له‌سه‌ر هـه‌ر بابه‌تـێك زیـاتر له پانـزه دێـڕی ده‌نووسی، كه له به‌رده‌ماندا ده‌یخوێندنه‌وه، وشه و رسته‌كانیان هێنده جـوان و شـیرین بوون، سه‌رنجی هه‌موومانی راده‌كێشان.. گومانم ده‌كرد كه جوان خۆی داڕشتنه‌كانی بنووسێت.. ده‌موت له‌وانه‌یه كه‌سێكی بۆی بنووسێت.
تا رۆژێك مامۆستاكه‌مان له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌شه‌كه، سه‌رناوی بابه‌تی داڕشتنی ئه‌و هه‌فـته‌یه‌ی بۆ نووسین (كوردسـتان نیشـتمانی خۆشه‌ویسـتمانه) كه بۆ هه‌فـته‌ی داهـاتوو لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت دێـڕ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بـنووسین.
مامۆستا: هێشتا ده خوله‌كی ماوه بۆ كۆتایی وانه‌كه‌مان، كێـتان ئێستا به‌بێ نووسـین، به زاری ده‌تـوانێت له‌سه‌ر ئه‌م بابـه‌ته قسه‌بكات؟
جـوان (ده‌ستی هه‌ڵـبڕی): مامۆسـتا من ده‌تـوانم.
مامۆستا: فـه‌رموو جـوان گـیان.
جـوان زیاتر له پێنج خووله‌ك له‌سه‌ر كوردستان نیشتمانی خۆشه‌ویستمانه قسه‌ی كـرد.. وشه و رسته‌كـانی جـوان و ناسك بـوون.. ئافـه‌ریمان كـرد و چه‌پڵه‌یـه‌كی قـایمان بۆ لـێدا.
گۆمانیشم نه‌مـا و دڵنیابووم، كه جـوان خۆی داڕشتنه‌كـانی ده‌نـووسێت.
له پشووی دوای ئه‌و وانه‌یه‌دا، چووم بۆ لای جوان و لێم پرسی: جوان گیان تۆ ئه‌و وشه جـوان و رسـته ناسك و شـیرینانه له كـێوه فـێربـووی؟
جـوان ( به روویه‌كی خۆش و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ناسكه‌وه): هـه‌ڵاڵه گـیان، من له مامۆستاكانی ماڵه‌وه‌مـان ئه‌و وشه و رسـتانه فـێربـووم.
وامزانی كه جـوان گـاڵته‌م له‌گـه‌ڵـدا ده‌كات. ئه‌و یه‌كسه‌ر هـه‌ستی كـرد كه من له مه‌به‌ستی قسه‌كـه‌ی تێنه‌گه‌یشـتم.
جـوان: هـه‌ڵاڵه به‌یانی رۆژی هـه‌ینییه، وه‌ره بۆ ماڵـمان، تا به مامۆستاكـانی ماڵه‌وه‌مـان ئاشـنات بكه‌م.
ئه‌و شه‌وه بیرم له قسه‌كه‌ی جـوان ده‌كـرده‌وه، ده‌مـوت: ده‌بێ مامۆستاكـانی ماڵه‌وه‌یان كێبن؟ له دایك و باوكی زیاتر كێن؟ دایك و باوكیشی مامۆستا نین. ئه‌ی ئه‌و مامۆستایـانه كـێن؟
به‌یانی رۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تم له دایك و باوكم وه‌رگرت، چووم بۆ ماڵی جـوان، كه كۆڵانێك له پشتی ماڵی ئێمه‌وه‌ن. جـوان زۆر به رووخـۆشی و به رێـزه‌وه به‌خێرهاتنی كردم. بردمی بۆ ژووره‌كه‌ی خۆی. له‌سه‌ر دیوارێكی ژووره‌كه‌یدا، نه‌خشه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی كـوردستانی هـه‌ڵواسی بوو، له‌گه‌ڵ تابلۆیه‌كـدا كه بریتی بوو له وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگـه‌ی كـوردسـتان. په‌رتـوكخـانه‌یه‌كی جـوانیش له ژووره‌كه‌یدا بوو. به مه‌زنـه‌ی من زیاتر له سه‌د و بیست و پێنج په‌رتـوك و گۆڤـاری ره‌نگاوڕه‌نگی منـداڵان، له ناو په‌رتوكخـانه‌كه‌یـدا بوون.
جـوان سه‌یـرێكی منی كـرد و ده‌ستی بۆ لای په‌رتـوكه‌كـانی راكێـشا.
جوان: مامۆستاكـانم، هه‌ڵاڵه‌ی هاوپۆلم و هاوڕێی خۆشه‌ویستم، هاتووه كه به ئێوه‌ی دڵـسۆز ئاشنابێت.. هـا هـه‌ڵاڵه گیان ئێستا له مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ی دوێنێم تێگه‌یشتی؟
وتم: به‌ڵێ جوان گیان، ئێستا زانیم مه‌به‌ستت له مامۆستاكـانی ماڵه‌وه‌تان كێن.
جوان تێنووسێكیشی پێشانم دام، كه له‌سه‌ری نووسیبووی (گۆڵبژێرێ وشه و رسته جوانه‌كـان)
جـوان: من رۆژانه له كاتژمێرێك زیاتر په‌رتـوك و گۆڤـار ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ر وشه و رسته‌یه‌كی جـوانم له خۆێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌رتوك و گۆڤاره‌كانم به‌رچاو كه‌وتووبن، له‌م تێنووسه‌دا نووسیویانم، له كـاتی پێویستدا سوودێكی زۆرم لێوه‌رگـرتوون.
سوپاسی جوانم كرد، دوای ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه قسه‌كردن گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
بیـرۆكه‌كه‌م بۆ دایـكم و باوكـم باسكرد، داوام لێ‌كردن، كه په‌رتوكخـانه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێك په‌رتوك و گۆڤاری منداڵانم بۆ بكڕن. هه‌ردووكیان داواكه‌میان زۆر پێ‌خۆش‌بوو. هه‌ر ئه‌و رۆژه چووین بۆ بازاڕ. په‌رتوكخانه‌یه‌كی جـوان و بیست و پێـنج په‌رتـوكی ئاسان و گۆڤـاری كوردی منداڵانمان كـڕی.
ده‌ستم به خوێندنه‌وه كـرد.. ژماره‌ی په‌رتوك و گۆڤـاره‌كانیشم مانگ له دوای مانگ زۆرتر ده‌بوون. دوای چـوار مانگ، هه‌ستم كرد كه ئاستی رۆشـنبیریـم به‌رزبۆته‌وه و وشه‌كـانم زۆرتـر بوونه.. بـڕواشم به توانـای خۆم كـرد. دوای ئه‌و ماوه‌یه، كه مامۆستای كوردیمان داوای نووسینی هـه‌ر بابه‌تێكی داڕشتنی لێبكردینایه زیاتر له ده دێڕم له‌سه‌ر ده‌نووسین، به وشه‌ی جوان و به رسته‌ی ناسك ده‌مه‌ڕازانـدنه‌وه. به دڵخۆشیشه‌وه له پۆلـدا ده‌مخـوێندنه‌وه، ئافـه‌رین و ده‌ستخۆشی مامۆستاكه‌مـان و چه‌پڵه‌لـێدانی هـاوڕێكانم به ده‌سـت ده‌هـێنان.
له پشووی هـاوینی رابردووش‌دا، هه‌لێكی زیاتـرم بۆ خوێنـدنه‌وه بۆ ره‌خسا. له‌گه‌ڵ جوانی هـاوڕێشم دا، هه‌فته‌ی جارێك ده‌چـووین بۆ به‌شی منـداڵان له په‌رتوكخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌مان و په‌رتوكی منداڵانمان ده‌خوازی و له ماڵه‌وه ده‌مانخوێندنه‌وه.. تا ئه‌مڕۆش سه‌ردانی به‌شی منداڵان له په‌رتوكخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌مـان ده‌كـه‌ین. له ئێستادا، بـوومه به هـاوڕێی هـه‌میشه‌ی په‌رتـوك و خوێنـدنه‌وه‌ش بـووه به به‌شـێك له ژیـانم.
ئه‌مساڵ كه له پـۆلی شه‌شه‌م دام.. هه‌ست ده‌كـه‌م ئاستی رۆشـنبیری گشتی و توانای داڕشتن و گوزارشتكردنم له گه‌ڵ پاره‌كه‌دا، زۆر به‌رزتر بۆنه‌ته‌وه. له وانه‌ی داڕشتندا، هـه‌موو جارێك له دوای جـوانی هـاوڕێمه‌وه.. من هـه‌ڵساوم و یه‌كسه‌ر به زاری گـۆزارشتم له‌و بابه‌تانه كـردوون، كه مامۆستای كوردیمان داوای لێكردوویـن.
من و جـوان نیازیشمان وایه، له ئه‌مـڕۆ بـه‌دواوه، چیـرۆك و هـۆنـراوه بۆ منـداڵان بنووسین، له گۆڤـاره كوردییه‌كانی منـداڵانـدا بڵاویـان بكه‌ینه‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17