riklam

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق هۆشداری ده‌داته‌ جوتیاران

ئابوری 08:35 PM - 2018-06-18
.

.

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات وه‌زاره‌تی كشته‌كاڵی عیراق هۆشداری ده‌داته‌ جوتیاران كه‌ له‌هه‌موو زه‌وییه‌كدا برنج نه‌چێنن.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هۆشداری ده‌داته‌ جوتیاران كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌ك برنج نه‌چێنن، چونكه‌ برنج پێویستی زۆری به‌ئاو هه‌یه‌ و له‌م كاته‌شدا عیراق رووبه‌ڕووی كه‌م ئاوی بوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقیش، نابێت جوتیاران له‌ زه‌ویه‌ك برنج بچێنن كه‌ رووبه‌ڕی زه‌وییه‌كه‌ له‌ 2500 مه‌تر كه‌متر بێت و زه‌ویه‌كه‌ش ئاوێكی باشی خۆی نه‌بێت، چونكه‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات له‌ لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه‌، عیراق رووبه‌ڕووی بێ ئاوی بوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket