riklam

خانه‌قین.. چه‌ندین خێزان ئاواره‌بوون

کوردستان 01:33 PM - 2018-06-18
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند: تائێستا به‌هۆی ناجێگیری باری ئه‌منی تائێستا 14 خێزان ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قینیان جێهشتووه‌و ئاواره‌بوون.

زاهید تاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ ئه‌مڕۆ 18-6-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ناجێگری باری ئه‌منی و مه‌ترسییه‌وه‌ تائێستا 14 خێزان گوندی مردانی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین جێهێشتووه‌و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تربوون.

راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا تیرۆرستان له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستییان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه‌و ترسی خستووه‌ته‌ دڵی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شانه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌و ناوچانه‌ ده‌ستیان به‌ جوڵه‌كردوه‌ته‌وه‌و ناوه‌ناوه‌ بۆ تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ هێرشی تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ترس و له‌دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket