riklam

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون

کوردستان 12:21 PM - 2018-06-18
.

.

ئەمڕۆ 18-6-2018 لە شاری ڕانیە لە سەر کیشەیەکی کۆمەڵایەتی مام و برازایەک بە چەک  هێرش دەکەنە سەر یەکتری و بەوهۆیەوە و بەگوللــە ( 3 ) کەس بریندار دەبن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین شۆڕش ئیسماعیل  بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 18-6-2018 و سه‌عات  8ی سەرلەبەیانی 3 برینداریان گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوەکانی ( و.ع.ا) تەمەن 38 ساڵ پیشەی ( کاسب ) دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی( نەورۆز ) و برینداری دووەم ( ڕ،م،ع ) تەمەن 17 ساڵ پیشەی ( خوێندکار  )و دانیشتوی هەمان شوێن کە ئەم دووکەسە( مام و برازای ) یەک دەکەن و برینداری سێیەم کە دراوسێی مام و برازاکەیە بەناوی ( ع،ت،ا ) تەمەنی ( 53 ) ساڵ لە ڕەگەزی ( مێ ) کە لەئەنجامی کیشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان مام وبرازاکە بە چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە تەقە لە یەکتری دەکەن و بە گوللــە یەکتری بریندار دەکەن و هەروەها هاوڵاتی ( ع،ت،ا ) بەهۆی شەڕی نێوان هەردوو مام و برازاکە بریندار دەبێت" .

ناوبراو وتیشی "ئەو سێ کەسەی  بریندار بوون لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان بۆ چارەسەر ،  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لەبەردەمی پۆلیس ئەو ( مام و برازا ) یە دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان بووە ، دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەردوو تۆمەتبارانی بریندار ( و،ع،ا ) و ( ر،م،ع )بەپێی ماددەی یاسایی ( 413 ) لە یاسای سزادانی عێڕاقی. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە " .


PUKmedia هەردی/ ڕانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket