riklam

سلێمانی.. 9 روداوی هاتووچۆ رویانداوه‌

کوردستان 11:40 AM - 2018-06-18
.

.

له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ رۆژانی جه‌ژندا 9 روداوی هاتووچۆ رویانداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 11 كه‌س برینداربوون.

كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ىوانیدا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 3 رۆژی جه‌ژندا 9 روداوی هاتووچۆ رویانداوه‌، كه‌ 8 روداویان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بون و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 11 كه‌س برینداربوون.

وتیشی: به‌به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو ژماره‌ی برینداره‌كان كه‌میان كردوه‌ كه‌ پار 24 كه‌س بوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پابه‌ندبونی شۆفێران به‌ رێنماییه‌كانی هاتووچۆو هاوكات سه‌ركه‌وتویی پلانی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی جه‌ژن.

له‌وه‌ڵامی پرسیارى په‌یامنێری PUKmedia شدا كه‌ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون هاووڵاتی ناوخۆ بۆن یان بیانی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی وتی، كه‌سه‌رجه‌میان هاووڵاتی ناوخۆ بون.

PUKmedia تایبه‌ت
فۆتۆ/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket