ئێران.. فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هەمەرەنگ 11:30 AM - 2018-06-18.
سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له شاری ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" و به هاوكاریی رێكخراوه‌ی سینه‌مایی ئێران، شاره‌وانی ئیسفه‌هان و ناوندیی سینه‌مایی ئێران و هه‌روه‌ها به به‌شداریی به‌رهه‌می وڵاتانی جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی سیناریۆ له دوو گرووپی "پیشه‌یی" و "ئه‌ندێشه‌ی نوێ"، به‌شی "كۆڕ و كۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌ی هونه‌ریی سینه‌ما" و هه‌روه‌ها به‌شی "رێزلێنان و بیرئانین" له رۆژانی 30 ی ئۆگۆست تا 5 ی سێپته‌مبه‌ری 2018 له سینه‌ما "نقش جهان"، په‌ردیسی سینه‌مایی "چهارباغ"، سینه‌ما "فه‌له‌ستین" و سینه‌ما "سێپاهان" له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چه‌ندین مه‌به‌ست له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه: یه‌كه‌م ـ ناساندیی به‌رهه‌می به‌رچاویی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان له بواره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و رێزگرتن له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمانه، دووهه‌م ـ ڕه‌خساندنیی بواریی گونجاو بۆ چالاكانی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه و سێهه‌م ـ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان و نمایش له سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان له رێگای ره‌خساندنی هه‌ل بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌و ئاڵوگۆڕیی بیروڕا له نێوان كاربه‌ده‌ستانی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان، خاوه‌نبیران و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له خۆگرتووه، له‌وانه: 1ـ پێشبڕكێی "سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی": فیلمی سینه‌مایی، كورته فیلم (3 تا 30 خوله‌ك) و نیوه بڵیندی چیرۆكی (30 تا 70 خوله‌ك)، فیلمی سینه‌مایی ئه‌نیمه‌یشنی، كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (3 تا 30 خوله‌ك) و هه‌روه‌ها فیلمی نیوه بڵیندی ئه‌نیمه‌یشنی (30 تا 70) خوله‌ك.
2ـ پێشبڕكێی "سینه‌مای ئێران": فیلمه سینه‌ماییه‌كان، به‌رهه‌می بڵیندی چیرۆكی (غه‌یره سینه‌مایی)، كورته فیلم و نێوه بڵیند و فیلمه ئه‌نیمیشنییه‌كان (سینه‌مایی، كورته فیلم و نیوه بڵیند).
له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوودا دابه‌شده‌كرێت، له‌وانه: خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلمه‌كانی سینه‌مایی، كورته فیلم و ئه‌نیمه‌یشن، باشترین ده‌رهێنانی فیلمی بڵیند، باشترین سیناریۆی سینه‌مایی، باشترین ئه‌كته‌ر، باشترین ده‌ستكه‌وتی هونه‌ریی، باشترین دیزاین، باشترین ده‌نگ، باشترین بووكه‌ڵه‌گێڕ، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و هه‌روها خه‌ڵاتی سیفژ له لایه‌ن رێكخراوه‌ی "سیفژ" واته رێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان.
له به‌شی پێشبڕكێی سیناریۆنووسی هه‌شته‌مین خولی پێشبڕكێی سیناریۆنووسی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانیشدا، خه‌ڵاتی "په‌پووله‌ی زێڕین" به باشترین سیناریۆنووس له دوو گرووپی "پیشه‌یی" و "ئه‌ندێشه‌ی نوێ" پێشكه‌ش ده‌كرێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27