riklam

عه‌بادی: ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان دووربن له‌ ململانێ سیاسییه‌كان

عیراق 10:53 AM - 2018-06-18
.

.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌پێویستی ده‌زانێت كه‌ چه‌ك ته‌نھا له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش، دوور بن له‌ ململانێ سیاسییه‌كان.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: عیراق له‌ جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعش سه‌ركه‌وتوو بووه‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ تیرۆرستان پاككراوه‌ته‌وه‌، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌ ھاتووه‌ رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی نوێ ببنه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش گه‌نده‌ڵی ئیداریی و داراییه‌.

عه‌بادی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد، دووربن له‌ ململانێ سیاسییه‌كان و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وان، سه‌قامگیركردنی ئاشتی و ئارامییه‌ له‌ عیراقدا، به‌پێویستیشی زانی كه‌ چه‌ك ته‌نھا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت و لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌بن.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket