riklam

نوێنه‌ران ده‌ستكاری ھه‌مواری یاسای ھه‌ڵبژاردن ده‌كات

عیراق 10:46 AM - 2018-06-18
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نوسراوێكدا كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ناردوه‌ له‌باره‌ی ھه‌مواری یاسای ھه‌ڵبژاردن، مادده‌یه‌كی یاسایی به‌بێ ده‌نگدان زیادكردوه‌، پسپۆڕێكی یاسایش به‌ئابڕوچوونی یاسادانان ناوی ده‌بات و داواده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.

 جه‌مال ئه‌سه‌دی، پسپۆڕی یاسایی رایگه‌یاندوه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوسراوێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ناردوه‌ كه‌ زیادكردن بۆ مادده‌ی یاساییه‌كان كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نوسراوێكی ناردوه‌ بۆ گۆڕینی ھه‌ڵه‌ی نوسراوێكی پێشتری.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، به‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌نوسراوه‌كه‌دا كراوه‌ مادده‌یه‌كی یاسایی له‌باره‌ی پێكھاته‌كان زیادكراوه‌ كه‌له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

ئه‌و پسپۆڕه‌ یاساییه‌ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، زیادكردنی ئه‌و مادده‌یه‌، ئابڕوچوونێكی یاسادانانه‌و پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و بزانرێت كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ یاریكردن به‌یاساكان، ئه‌وه‌ش تاوانه‌ ھاوشێوه‌ی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌و نوسراوه‌ ره‌سمییه‌كان.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket