riklam

پینتاگۆن: سوپای سوریامان نه‌كردوه‌ته‌ ئامانج

جیهان 10:38 AM - 2018-06-18
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پینتاگۆن) ره‌تیده‌كاته‌وه‌له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی له‌ دیرزور سوپای سوریای كردبێته‌ ئامانج.

ئه‌مڕۆ 18-6-2018، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌ دیرزور هیچ بنكه‌یه‌كی و یه‌كه‌كی سه‌ربازی سوپای سوریایان له‌و شاره‌ نه‌كردوه‌ته‌ ئامانج.

 راشیگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیب ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان زۆر به‌وردی ئه‌نجامده‌درێن و كه‌مترین هه‌ڵه‌یان تێدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان ئاشكراده‌كرێن.

 پێشتر ئاژانسی ناسای سوریا له‌ زاری به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی سوریاوه‌ بڵاویانكردبووه‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆردومانی پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سوریایان كردوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رباز كوژراون.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket