riklam

عیراق.. چاندنی 8 جۆر به‌روبوم راگیرا

عیراق 10:16 AM - 2018-06-18
.

.

به‌هۆی گیرانه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ چاندنی هه‌شت جۆر به‌روبوم قه‌ده‌غه‌كرا.

مه‌هدی سه‌مه‌د بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگه‌یاندوه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پلانی چاندنی كشتوكاڵی وه‌رزی هاوینی راگه‌یاند و راده‌ستی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كرد به‌ڵام به‌هۆی گیرانه‌وه‌ی ئاوی روباری دیجله‌ پلانه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌ چاندنی به‌روبومه‌كانی ( برنج و كونجی و لۆكه‌ و كه‌نمه‌شامی سپی و زه‌رد و ماش و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و دفن ( كه‌ جۆرێكه‌ له‌ ئاڵف ) قه‌ده‌غه‌ كرا.

سه‌ره‌تای مانگی 6ی ئه‌مساڵ توركیا به‌مه‌به‌ستی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ ئاوی روباری دیجله‌ی به‌رووی عیراقدا گرته‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket