riklam

فه‌ره‌نساو لیبیا له‌باره‌ی كۆچی نایاسایی رێكده‌كه‌ون

جیهان 10:04 AM - 2018-06-18
.

.

فه‌ره‌نساو لیبیا له‌باره‌ی هاوكاریكردنی یه‌كتری له‌باره‌ی كۆچی نایاسایی رێكده‌كه‌ون.

ئه‌مڕۆ 18-6-2018، ئاژانسه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، ئیمانوئیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و فایز سه‌راج سه‌رۆكی حكومه‌تی لیبیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كا ته‌له‌فۆنیدا مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی كۆچی نائاساییان تاوتوێكردوه‌و له‌سه‌ر هاوكاریكردنی یه‌كتری له‌ چاودێریكردنی سنووره‌كان و رێگریكردن له‌ كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌رێگه‌ی ده‌یای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ رێكه‌وتوون.

راشیانگه‌یاندوه‌، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون بۆ چاودێركردن و رێگریكردن له‌ كۆچی نایاسایی و ده‌ستگیركردنی قاچاغچی و بانده‌كانی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن. 

جێگای باسه‌ كێشه‌ی كۆچی نایاسایی یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو زۆربه‌ی كات بۆته‌ هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، زۆرترین رێژه‌ی كۆچه‌ر كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی رووله‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن له‌ وڵاتانی ناوه‌ڕست و باكوری ئه‌فریقاو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئابوری و ناچێگیری وڵاته‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی باشتر روو له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket