riklam

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت

جیهان 09:11 AM - 2018-06-18
.

.

بومه‌له‌رزیه‌كی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتی ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئاژانس فرانس پرێس ئه‌مڕۆ 18-6-2018، بڵاویكرده‌وه‌ بومه‌له‌رزیه‌ك به‌ گوڕی 6.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری وڵاتی ژاپۆن هه‌ژاندوه‌و زیانوێكی زۆری مادده‌ی و گیانیشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، به‌دواداچوونه‌كانی په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ جیۆفیزیا بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 6.1 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌، سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له‌ قوڵایی 15.4 كیلۆمه‌تره‌وه‌بووه‌و له‌ باكوری شاری ئاوساكاوه‌ نزیكبووه‌.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ هێڵه‌كانی كاره‌بای ناوچه‌كه‌ی پچڕاندوه‌و هاتوچۆی له‌شاره‌كان په‌كخستووه‌و زیانێكی زۆری گیانی و ماددیشی به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌، به‌ڵام تائێستا ئاماری ته‌واوه‌تی زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket