riklam

حساب بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ده‌كرێت

کوردستان 08:38 AM - 2018-06-18
.

.

حکومەتی ھەرێم بەرنامەی ھەیە حساب بانکی بۆ فەرمانبەران دروستبکات، سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانیش گرنگی حساب بانکیەکە ئاشکرادەکات و چەند زانیاریەکیش لەبارەی سیستمەکەوە دەخاتەڕوو، سەرپەرشتیاری بەشی میلاکاتی سیستمی تۆماری بایۆمەتی موچە لەپارێزگای سلێمانی زیاتر لەسەر ئەو پڕۆژەیە ڕونکردنەوە دەدات.

د.عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بەتۆڕی ھەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: "ئێستا حکومەت بەرنامەی ھەیە حساب بانکی بۆ فەرمانبەران دروستبکات لەھەموو ئەو شوێنانەی فەرمانبەر پەنجەمۆری کردوەو سیستمی بایۆمەتری موچەیان بۆکراوە.

وتوشیەتی: لەداھاتوودا بڕی ئەو پاشەکەوتەی لەموچەی فەرمانبەران کراوە بۆیان دەخرێتەسەر ئەو حساب بانکیەی تایبەت بەموچەخۆرەکە دەکرێتەوە، ئەوکاتیش دەتوانن لەڕێگەی ئەو حساب بانکیەوە قەرزی حکومەتی لێبدەنەوە".

 د.عیزەت ئەوەشی ڕونکردۆتەوە: "پڕۆژەکە دەبێت کۆمپانیایەک یان حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی بانکە پسپۆڕەکانەوە دەست بەجێبەجێکردنی بکات". گرنگی پڕۆژەکەشی ڕونکردەوەو وتی:"ئەو سیستمە زەمانەتێکە بۆ سەرجەم فەرمانبەران کە پاشەکەوتەکەیان بەھیچ شێوەیەک نافەوتێت، لەداھاتوشدا دەتوانن ئەو پاشەکەوتە بەکاربێنن بەرامبەر بەو قەرزەی حکومەت کەدەکەوێتە سەریان لەڕێگەی (باج، قەرزی کارەبا، ئاو، سولفەی خانوبەرە، ھاوسەرگیریی".

لای خۆیشیەوە یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بەشی میلاکاتی سیستمی تۆماری بایۆمەتی موچە لەپارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە:"پرسی کردنەوەی حساب بانکی فەرمانبەران لەوادەیەکی زۆر دورتر لەوەی باسدەکرێت دروستدەکرێت، چونکە ئێمە ئێستا لەقۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری موچەداین، ئەو حساب بانکیەش لەکۆتایی قۆناغی پرۆسەکەدایە".

 ئاماژەی بەوەشداوە "بەشی دووەمی بایۆمەتریش چەند قۆناغێکە، لەداھاتودا کۆربانکی سیستم دروستدەکرێت (تی بی ئێس) ئەم کۆربانکە بەوەزارەتی داراییەوە دەبەسترێتەوە، دوای ئەم قۆناغە واتە لەقۆناغی چوارەم و پێنجەم حساب بانکی بۆ فەرمانبەران دەکرێتەوە".

 لەبارەی وادەی جێبەجێکردنی سسیستمەکەش تەئکیدیکردەوە، "پرۆسەکە بەخاوی دەڕوات، بەھۆی ئەوەی پێویستی بەھەموارکردنەوەی یاسا ھەیە، لەلایەکی دیکەشەوە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار خانەنشینی ناموستەھەق ھەیە کە ئەوانیش پێویستیان بەھەموارکردنەوەی یاسا ھەیە لەپەرلەمان و دوجاریش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت داوایکردوە"

ئەوەشی وتووە:"ژمارەیەک لەکارمەندانی بانکەکان ساڵی رابردوو نێردرانە لوبنان و مەشقیان پێکراوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو سیستمە".

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket