ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:31 AM - 2018-06-18.
18 یۆنیۆ
رووداوه‌كان:
1264: په‌له‌مانی ئیرله‌ندی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوویدا كۆبۆوه له (كاسلدرموت) له هه‌رێمی (كیلدیر)، كه ئه‌وه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه بوو كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی ئیرله‌ندی به‌ستبێتی له مێژوویدا.
1429: هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه به سه‌رۆكایه‌تی (جان دارك) سوپای به‌ریتانیای تێك‌شكاند به سه‌رۆكایه‌تی (جون فاستولف) ئه‌وه‌ش له شه‌ڕی (باتای).
1713: مۆركردنی په‌یمانی (ئه‌ده‌نه) له نێوان ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و وڵاتانی هۆڵه‌نده و به‌ریتانیا و روسیا.
1757: روودانی شه‌ڕی (كولین) له نێوان هێزه‌كانی بروسی به سه‌رۆكایه‌تی فریدریخی دووه‌م و سوپای نه‌مساوی به سه‌رۆكایه‌تی (كۆنت لیوبولد جوزیف فون دا‌و) و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی حه‌وت ساڵه‌دا.
1767: دۆزه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی (سامۆئیل والیس) گه‌شته تاهیتی تا ببێت به یه‌كه‌مین ئه‌وروپی كه بگاته ئه‌و دوورگه‌یه.
1778: هێزه‌كانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی سێر (هنری كلینتۆن) فیلادیلفیای جێهێشت دوای 9 مانگ له داگیركردنی و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا.
1805: دانانی (محه‌مه‌د عه‌لی) به والی میسر به فه‌رمی و ئه‌وه‌ش دوای شۆڕشی گه‌ل و زانایان به‌سه‌ر والی عوسمانی (خورشید پاشا).
1812: كۆنگرێسی ئه‌مریكی جه‌نگی راگه‌یاند دژ به شانشنینی یه‌كگرتوو و ئه‌وه‌ش له میانی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ناسرابوو به جه‌نگی 1812ز.
1815: روودانی شه‌ڕی (واترلۆ) كه ناپلیۆن پۆناپارت له‌به‌رده‌م ئینگلیزدا شكستی هێنا.
1858: چارلز داروین نامه‌یه‌كی لێكۆلێینهوهی له (ئه‌لفرد راسل والاس) پێگه‌شت كه بریتی‌بوو له ئه‌نجامه‌كان كه هاوشێوه بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داروین پێی گه‌شتبوو له باره‌ی تیۆری په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، كه ئه‌وشه پاڵینا به داروینه‌وه بیردۆزه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه.
1873: غه‌رامه‌كردنی (سۆزان ئه‌نتۆنی) به بڕی 100 دۆلار له به‌رامبه‌ر هه‌وڵدانی بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 1872ز.
1919: بڕیاری له‌سێداره‌دانی (شیخ مه‌حمودی حه‌فید) ده‌رچوو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی عورفی سه‌ربازی به‌ریتانیا، به‌ڵام بڕیاره‌كه جیبه‌جێ نه‌كرا بۆ و ماوه‌ی 10 ساڵ ره‌وانه‌ی هیندستانیان كرد و پاشان گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ كوردستان.
1919: هه‌ڵگیرسانی شه‌رشی ده‌ربه‌ندی بازیان دژی شاڵاوه‌كانی هێزی سوپای به‌ریتانیا.
1928: فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی (ئه‌میلیا ئیرهارت) بوو به یه‌كه‌مین ئافره‌ت كه زه‌ریای ئه‌تله‌سی ببڕێت به فڕۆكه‌كه‌ی.
1940: جه‌نه‌رال (شارل دیگۆل) له رایۆی له‌نده‌نه‌وه وتاری ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌ره‌نسی كرد ئه‌وه‌ش دوای داگیركردنی ئه‌ڵمانیا بۆ فه‌ره‌نسه.
1945: تۆمه‌ت خستنه پاڵی ناپاكی مه‌زن بۆ په‌خشكار (ویلیا‌م جویسی) و ئه‌وه‌ش به‌هۆی رۆڵی سه‌ره‌كی له جه‌نگی دووه‌می جیهانی له ئێستگه‌ی ئه‌لمانیا به ئاراسته‌ی ئینگلته‌ره.
1953: راگه‌یاندنی كۆماری میسر و دانانی محه‌مه‌د نه‌جیب به سهركۆمار.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی.
1954: بییر مندیس فرانس بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسه.
1956: ده‌رچوونی دوا سه‌ربازی به‌ریتانی له جۆگه‌ی سوێس له میسر، ئه‌وه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوانیان.
1965: سوپای ئه‌مریكی قازیفه‌ی بی -52 ستراتوفورتریس ی به‌كارهێنا دژ به فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی له ڤیه‌تنامی باشوور و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی ڤیه‌تنام.
1972: گۆڤاری (بیری نوێ- الفكر الجدید) له شاری به‌غداد ده‌رچوو كه رۆڵی گرنگی هه‌بووه له بواری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان.
1979: مۆركردنی (رێكه‌وتننامه‌ی سالت-2) له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئه‌وه‌ش بۆ سنوردانان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و موشه‌كی بالیستی.
1983: رالی راید بوو به یه‌كه‌مین ئافره‌ت كه بڕوات بۆ بۆشایی ئاسمان.
1993: تا 30/6 به‌ستنی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی كوردستان – عێراق له شاری هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌ندامانی ئه‌م پارته هه‌مان ئه‌ندامانی حیزبی شیوعی عێراق بوون.
1996: په‌له‌مانی توركیا به ناوی هاوپه‌یمانانه‌وه ماوه‌ی پاراستنی ئاسمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی درێژكرده‌وه.
1997: د. نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان له ژیر فشاری عه‌سكه‌رتاریه‌تی توركیا خۆی كهنارگیركرد.
2000: ئه‌ریتریا و ئه‌سیوبیا له جه‌زائیر ئاگربه‌ستیان مۆركرد، كه له ساڵی 1998ز شه‌ڕێكی قورس له نێوانیاندایه روویدا.
2009: ناسا دۆزه‌ره‌وه‌ی مانگی خولگه‌یی هه‌ڵدا.
2010: سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور درێژكرایه‌وه.
له‌دایكبوون:
1845: شارل لافران، پزیشكی فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1907ز.
1884: ئیدوارد دلادییه، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسه.
1901: ئه‌ناستاسیا، بچوكترین كچی ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی روسی (نیكۆلای دووه‌م).
1908: كارل هوهمان، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1918: جیروم كارل، زانای كیمیای ئه‌مریكی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1985ز.
1918: فرانكو مودیلیانی، ئابوریناسی ئیتالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1985ز.
1931: فرناندو ئه‌نریك كاردوسو، سه‌رۆكی چواره‌می به‌رازیل.
1932: دودلی هیرشباك، زانای كیمیای ئه‌مریكی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1986ز.
1936: رونالد فینیتیان، سه‌رۆكی نۆهه‌می سورینام.
1940: له‌یلا شعیر، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1942: بول مكارتنی، گۆرانیبێژ و مۆسیقار و شاعیری گۆرانی به‌ریتانی و ئه‌ندامی تیپی بیتلز.
1942: تابو ئیمبیكی، سه‌رۆكی یانزه‌هه‌می باشوری ئه‌فریقیا.
1942: روبیر غانم، سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1945: فاتن فه‌رید، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسری.
1946: فابیو كابیلیۆ، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئیتالی.
1949: لیخ كاچینسكی، سه‌رۆكی چواره‌می پۆله‌نده.
1952: ئیسابیلا روسولینی، ژنه ئه‌كته‌ری ئیتالی.
1954: نورا، ژنه ئه‌كته‌ری میسر.
1956: براین بینین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1964: عوده‌ی سه‌دام حسێن، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی و كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن.
1965: كیم دیكینز، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1967: نبال جه‌زائیری، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1974: ئیلهام فه‌زاله، ژنه ئه‌كته‌ری كوێتی.
1974: فینشینسو مونتیلا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1975: جه‌مال دبوز، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1982: نه‌زیر بلحاج، یاریزانی تۆپی پێی جه‌زائیری.
1984: ماتیوس گالیانو داكوستا، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌نگۆلی.
وه‌فات:
1464: روجیر فان در فایدن، نیگاركێشی به‌لجیكی.
1928: روال ئه‌موندسن، دۆزه‌ره‌وه‌ی نه‌رویجی.
1936: مه‌كسیم گۆركی، رۆماننوسی روسی.
1937: گاتسون دومرگ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسه.
1959: ئیسیل باریمور، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1962: م.عه‌بدولخالق سه‌ید حسێن ناسراو به (ئه‌سیری) شاعیری كورد له كه‌ركوك به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه، هه‌ر له‌وێ نێژرا، و له ساڵی 1895ز له‌دایكبووه له كه‌ركوك.
1971: بول كاریر، زانای كیمیای سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1937ز.
1973: حه‌سه‌ن فه‌همی جاف، رووناكبیر و نوسه‌ری كورد له شاری به‌غداد، ساڵی 1906ز له گوندی (كۆتره) له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌دایكبووه.
1974: گیورگی جوكوف، عه‌سكه‌رتاری روسی.
1989: ئیزیدور فینشتاین ستون، رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی.
1999: عه‌لی ته‌نتاوی، پیاوی ئاینی سوری.
2006: ئه‌حمه‌د نه‌بیل هیلالی، پارێزه‌ری میسری.
2010: محه‌مه‌د حه‌مزه، شاعیری میسری.
2010: جوزیه ساراماجو، نوسه‌ری بورتوگالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1998ز.
2010: مارسیل بیجار، عه‌سكه‌رتاری فه‌ره‌نسی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی له سیشیل.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له میسر.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24