riklam

سلێمانی .. ئاماری رووداوه‌كانی سێ رۆژی جه‌ژن بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 10:01 PM - 2018-06-17
.

.

له‌ رۆژانی جه‌ژندا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار تۆمار نه‌كراوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی ئاماری رۆژانی جه‌ژنی ئاشكرا كردو به‌پێی ئاماره‌كه‌ هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو تۆمار نه‌كراوه‌و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش سكچون و رشانه‌وه‌ و برینداری سوك بون.

د. ئومێد حه‌مه‌ علی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia  ئاماری سێ رۆژی جه‌ژنی ئاشكرا كردو وتی: له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا 385 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانی كردووه‌ و 75 كه‌سیان داخڵ بوون، له‌ دووه‌م رۆژیشدا 39 نه‌خۆشمان هه‌بووه‌ و 93 كه‌سیش داخڵ بوون.
 له‌ كۆتایی رۆژیشدا تا سه‌عات 10ی ئه‌مشه‌و 240 نه‌خۆشمان هه‌بووه‌ و 67 كه‌سیش داخڵ بوون.

 سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كان؛ دكتۆر ئومێد وتی: زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان سكچون و رشانه‌وه‌ و برینی سوكی روخسار بووه‌ ، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی یاریه‌ ئاگرینه‌كانیش چه‌ند كه‌سێك به‌ سوكی برینداربوون كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ بوون، هه‌روه‌ها چه‌ند بریندارێكی رووداوه‌كانی هاتوچۆشمان هه‌بووه‌.

PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket