riklam

ده‌میرتاش: 20 ساڵیش له‌ زینداندابم سه‌رم نه‌وی ناكه‌م

کوردستان 09:26 PM - 2018-06-17
.

.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندانه‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌و  رایگه‌یاند: 20 ساڵیش له‌ زینداندابم سه‌رم نه‌وی ناكه‌م.

ئه‌مشه‌و 17-6-2018، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌"  له‌ زیندانه‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نانه‌وێنن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ده‌كه‌ن .

 راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له‌ زینداندا بێت سه‌ری نه‌وی ناكات و به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌رله‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه‌، هه‌ندێ لایه‌ن له‌ رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی توركیا بترسێنن.

 ده‌شڵێت، توركیا له‌لایه‌ن  تاكه‌كه‌سێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌و پێویسته‌ قبوڵنه‌كرێت، هه‌روه‌ها وتوشێتی بێكاری و دابه‌زینی به‌های لیره‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی توركیایه‌و پێویسته‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket