riklam

ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی جنێف بڕیارده‌دات

جیهان 07:17 PM - 2018-06-17
.

.

رۆژانی 18و19 ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌باره‌ت به‌ داھاتووی سوریا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌  جنێف به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئۆپۆزیسیۆنی سوریاش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.

ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكات كه‌ رۆژانی 18 و 19 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ باره‌ی داھاتووی سوریاوه‌ به‌به‌شداری روسیا و توركیاو ئێران له‌ جنێف به‌رێوه‌ده‌چێت.

ده‌سته‌ی دانوستانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند، به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی  جنێفدا ناكه‌ن كه‌ بریاره‌ رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ له‌باره‌ی داھاتووی سوریا و ده‌ستوری نوێی ئه‌و وڵاته‌ به‌به‌شداری "ستیڤان دیمستورا" نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا به‌رێوه‌بچێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket