به‌هاری روزه‌ردی عه‌ره‌بی و لێكه‌وته‌كانی
بیروڕا 06:02 PM - 2018-06-17.
خۆشبه‌ختانه هه‌ر زو كاتێك به‌دواداچونم كرد بۆ شه‌پۆلی هه‌ڵچونه دروستكراوه‌كانی باكوری ئه‌فریقا كه له تونسی خه‌زڕا ده‌ستی پێكرد و گوێم له ته‌حلیله‌كانی ئه‌لجه‌زیره و العه‌ره‌بیه‌ش گرت ،له نزیكیشه‌وه ئاگاداری جیهان بینیی و لێكدانه‌وه‌ی دنیا دیده و سیاسییه واقیع بینه‌كان بو ،بومه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ناوه به پێچه‌وانه‌وه لێك به‌مه‌وه كه له‌و شه‌پۆله به خۆڕایی نرابو به‌هار.
زۆرناچمه ناو ورده‌كارییه‌كان و سه‌رچاوه و هانده‌ر و پاره‌دار كردن و پشتیوانیی میدیایی ئه‌و مۆدیله (كه به ئاگاداریی ئیداره‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا و به (تمویل)ی قه‌ته‌ڕیی، توركیی، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیخوان موسلمین ،سعودییش كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بو تا قه‌ته‌ر نه‌بێته پاڵه‌وان )ئیخراج و ئینتاج كرا.به‌راستیی به‌هاری به‌رهه‌م هێنه‌رانی ئه‌و فیلمه و پایزی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه بو كه ئه‌و گێژه‌ڵوكه‌ی نه‌گبه‌تییه ئیخوانییه ئیرهابیه تیایاندا هه‌ڵیكرد . ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه له‌و وڵاتانه له‌لایه‌ن سینارستانه‌وه روخێنران جگه له لیبیا پڕ له كێشه‌ی ئابوریی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی بون و به‌ده‌ست دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وییانه‌وه ئه‌یان ناڵاند ،به‌ڵام ئاڵته‌رناتیڤه‌كه نه‌ك خراپتر بو هه‌ردو وڵاتی سوریا و یه‌مه‌نیان وێران و كاول كرد ،وه‌ك چۆن هه‌ردو ئینقلابی شوباتی ۱۹٦۳ دواتریش ته‌موزی ۱۹٦۸ عێراقییان به‌ره‌و نائارامیی و كاول بون په‌لكێش كرد . لێكه‌وته‌كان (تداعیات)ی ئه‌و به‌هاره روزه‌رده نه‌ك هه‌ر پایز ی دیموكراسیی هێنا بۆ ناوچه‌كه و تارماییه‌كه‌شی باڵی كێشا به‌سه‌ر كوردستانه‌كه‌ی خۆشمانا ،به‌ڵكو ئیرهابێكی فیكری هێنایه ئاراوه كه شوێن كه‌وتوانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی ئه‌و تراویلكه(سه‌راب)ه تف له مێژوی هه‌مو حه‌ره‌كه سیاسییه‌كانی مێژو بكه‌ن به چاك و خراپییانه‌وه و ته‌نیا ته‌نیا ئه‌و فیكره به شایسته بزانن كه خۆیان ئیدعای ئه‌كه‌ن ئه‌ویش فیكری ئیسلامیی كۆنه په‌رستی سونییه به هه‌ندێك موكیاژی دیموكراسیی به‌هاره روزه‌رده‌كه‌ی له‌مه‌ڕ ئیخوانییه‌كان .
باسی ئه‌و زه‌ره‌رو زیان و ماڵوێرانییه مرۆیی و مادییانه ناكه‌م كه ئه‌م به‌هاره روزه‌رده داویه‌تی ،به‌ڵكو به زۆر سه‌پاندنی ئه‌و ئیرهابه فیكرییه باس ئه‌كه‌م كه ئه‌و فیلمه هێناویه‌تییه ئاراوه هه‌م له‌وڵاتانی كاره‌ساتبار هه‌م له ناوچه‌كه بۆ نمونه له‌م كوردستانه‌ی خۆمانا ،كه به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر به‌شان و باڵی ئه‌م به‌هاره روزه‌رده یان ئه‌م پایزه نه‌فره‌تلێكراوه عه‌ره‌بییه زۆر هه‌ڵدراو به‌ڵكو چاویشی لێكرا .
له كوردستان و هه‌نێ شاری عێراقیش هه‌وڵ درا كتومت ئه‌وه‌ی له وڵاتانی چه‌قی گێژه‌ڵوكه‌ی ئه‌م به‌هاره دروستكراوه روی دا دوباره بكرێته‌وه ،به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری نه‌بو سه‌ری نه‌گرت و هه‌ینییه‌كانی (إرحل ،حاسمه‌و ئه‌وانیتر )شكستیان هێنا . به‌داخه‌وه ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و ئیرهابی فیكرییه‌ی به‌هاره روزه‌رده عه‌ره‌بییه ئیخوانییه تێرۆریسته‌كه له ناوچه‌یه‌كی كوردستان مۆدێله‌كه‌ی هه‌ر ده‌مه زه‌رد ئه‌كرێته‌وه ، رابه‌ر و مونه‌زیره‌كانی ئه‌و ئیرهابی فیكرییه هێنده به په‌رۆشن بۆ دوباره كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه شكستخواردوه‌كه‌ی (الربیع العربی الحاسم)ه‌كه‌ی ئه‌لجه‌زیره و العربیه‌ش كه نه‌ك هه‌ركه‌مبونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگر و پشتیوانكه‌ره‌كانیان به كوفر ئه‌زانن به‌ڵكو ئاماده‌ن وه‌ك چۆن جیش الحر و احرار الشام و داعش و نوسره‌ت و التحالف العربی سوریا و یه‌مه‌نیان كاولكرد و ئیخوانه‌كان خه‌ریك بو میسر و تونسیش كاول كه‌ن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بسه‌پێنن ئه‌مانیش به‌هه‌ما شێوه ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌و چه‌شنه وێران بێت .
ئێستاش ئه‌و ئیرهابیی فیكرییه كه له‌ژێر په‌رده‌ی دیموكراسیی و ئازادیی و مافی زه‌وتكراوی خه‌ڵك و دروشم و سیاسه‌ت و ره‌فتاری پۆپۆلیستیی ببوه مۆته‌كه، خه‌ریكه شكست دێنێت، چونكه خه‌ڵك ئه‌زمونه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و ره‌فتاری ئه‌وانییان بۆ ساغ بوه‌ته‌وه ونه‌ك چیتر به ده‌هۆڵ كوتانی ئه‌و ده‌سته و تاقمانه هه‌ڵناپه‌ڕن به‌ڵكو ره‌خنه‌ی جدیی و توندیش ئه‌گرن له پارته ته‌قلیدییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كه‌ن بۆ خۆ چاككردن و ریفۆڕم و ده‌ستبه‌ردار بون له وتنه‌وه‌ی دروشم و قسه‌ی زل .كه‌چی ئه‌و گروپانه ده‌ستیان داوه‌ته سیاسه‌تێكی دزێوی تر كه زۆر ترسناك و مه‌ترسیداره ئه‌ویش لێكه‌وته‌یه‌كی تری ئه‌و به‌هاره روزه‌رده‌یه كه ته‌نیا ئیسرایل سود مه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی بو تیایدا(كه من به‌ش به حاڵی خۆم زۆرم پێخۆشه) .ئه‌وه‌تا بۆ تۆڵه كردنه‌وه له به‌ره‌و شكستهێنانی ئیرهابی فیكریی ،ده‌ستدراوه‌ته پیلانی تفكردن له خه‌باتی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی گه‌لی كوردستان و خۆشه‌ویستكردنی سه‌رده‌مه تاریكه‌كان .به‌ڵێ راسته له ماوه‌ی ئه‌و خه‌باته دورودرێژه‌یا هه‌ڵه‌ی گه‌وره و كه‌موكورتیی هه‌بوه كه‌مته‌رخه‌میی ،نه‌زانیی ،گێلێتیی ،لێكدانه‌وه‌ی چه‌وتی بارودۆخ و تا بینه‌قاقا غه‌ڵه‌ت كراوه و زۆر ده‌رفه‌تی باش به نه‌زانیی و ئه‌نقه‌ست له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل له‌ده‌ستدراوه خه‌ڵكێكی زۆر گیرفانی پڕكردوه له‌سه‌ر حسابی ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه ،به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا سه‌دان هه‌زار كه‌س به هوشیاریی و ئاگاییه‌وه گیانیان به‌ختكردوه بۆ به‌گژاچونه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلان و سیاسه‌ته دڕندانه و شۆڤێنیانه‌ی كه به‌مه‌رامی له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان و كاولكردنی كوردستان دارێژراوه به‌گشتیی گه‌ل و خاكی كوردستان قوربانییه‌كی زۆر و زه‌وه‌ندیان داوه بۆ مانه‌وه و به‌رگرییكردن ،زۆر ناڕه‌وا و تاوانه ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه به بێ ئه‌همیه‌ت و بێ نرخ سه‌یر بكرێت و یه‌كێكی كتێبیی بێت و له ژێر په‌رده‌ی خه‌مخۆریی و فرمێسك هه‌ڵڕشتن بۆ فه‌قیر و هه‌ژار ستایشیی رژێمه‌كانی پێشوی عێراق بكات رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه هان بات و بڵێ ئه‌وانه هیچیان راستیان نه‌كردوه و بۆ گیرفانی خۆیان ئاگری شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساندوه ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵك له‌سایه‌ی ئه‌و رژێمانه‌یا گوزه‌رانی له‌وپه‌ڕی باشییا بوه ،دیاره ئه‌و كه‌سه زاتی ئه‌وه بكا مانای وایه ئه‌وانه‌ی گیانیان به‌ختكردوه‌یان نه‌زان و فریو خوارد‌و بون یاخود شه‌ریكی ئه‌و تاوانه بون كه به ناوی كوردایه‌تییه‌وه كراوه (وه‌ك ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌ڵێن) .مونه‌زیره‌كانی ئیرهابی فیكریی كه پاشماوه و لێكه‌وته‌ی پایزی ئازادیی و دیموكراسیین ،هێنده روقایمن داخی شكسته‌كانیان به‌وه ئه‌ڕێژن كه نه‌وه‌ی ئێستا بێ ئه‌وه‌ی بیبنن خۆزگه به‌سه‌رده‌می زه‌عیم سدیق و حه‌ره‌س قه‌ومیی و مولازم محسنه‌كان بخوازن ،خۆزگه به‌وه بخوازن كه پاره هێنده‌خۆشه‌ویست كرابو برازمانی له براكه‌ی بدا لای ده‌زگا جاسوسییه‌كان ،خۆزگه به‌و ده‌ورو دوكانه بخوازن كه سه‌ربازێكی عه‌ره‌ب له ناو بازاڕدا بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك سه‌د پیاوی به‌شه‌خسیه‌ت و سه‌د گه‌نجی قۆز بداته به‌ر نوكی شه‌ق ،خۆزگه به‌وه بخوازن كه هه‌رزانیی بو به‌ڵام هاوینان به‌لێشاو گه‌نجه‌كان رویان ئه‌كرده مه‌یدانی كرێكاران و دۆزینه‌وه‌ی كاری سێ مانگه و دامه‌زراندان له مه‌لاریاكه (له جیاتیی سه‌فه‌ر كردن بۆ وڵاتان) ،خۆزگه به‌و سه‌رده‌مانه بخوازن كه له‌سه‌دابیستی خه‌ڵك ته‌له‌فزیۆن و سه‌لاجه‌یان نه‌بو خۆزگه به‌وه بخوازن ره‌شبگیریی بكرێت و گه‌نجه‌كان بگیرێن و له بازاڕ گولله باران بكرێن و پاره‌ی گولله‌كانیش له‌كه‌سوكاریان وه‌ربگیرێته‌وه هه‌زاران خۆزگه‌ی تریش كه هه‌موی ناڕه‌وان و ئه‌و مونه‌زیر و خاوه‌ن بڕوانامه باڵایانه بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوی داوا ئه‌كه‌ن .دیاره نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتوش نه‌ك خۆزگه بۆ ئه‌و رۆژه ره‌شانه ناخوازن به‌ڵكو هه‌رگیز و جارێكی تریش له هیچ ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارێكی تری قبوڵ ناكه‌ن له‌ژێر هیچ ناوێكا كارێك بكرێت كه بچوكترین ره‌فتار په‌یڕه‌و بكرێت تۆزقاڵێك بۆنی ئه‌و سه‌رده‌مه تاریك و داپۆڵێسه‌نه‌رانه‌ی لێبێت ،به‌ڵكو رۆژ به‌رۆژ گوشاره‌كانیان چڕ تر ئه‌كه‌نه‌وه تا ده‌سه‌ڵاتداران روبه‌ره‌كانی ئازادیی و دیموكراسیی راده‌ربڕین فراوان بكه‌ن ،مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنان و مناڵ زیاتر رێزیان لێ بگیرێت ،عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆشگوزه‌رانیی له دروشمه‌وه بكه‌ن به كردار ،ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆخافڵاندن و كه‌مته‌رخه‌می بن و چیتر ره‌فتار و سیاسه‌تێك نه‌گرنه به‌ر كه ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌رهه‌می قوربانیدانی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه ،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كه‌ن تا سه‌ر جێی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بن .به‌مجۆره وه‌ڵامی خاوه‌ن بیردۆزه‌كانی روخاویی و بێ وره‌یی و هه‌ڵه‌شه‌یی و خۆسه‌پاندن ئه‌یه‌نه‌وه ،نه‌ك به‌شانوباڵ هه‌ڵدانی رژێمه برسی كه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر و ئه‌نفال و كیمیاییه‌كان و زه‌عیم سه‌دیق و حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان و جه‌لاده‌كانی ترابه تایبه‌تیی رژێمی عه‌فله‌قیی كه له ۱۹۷٥ تا۱۹۹۱ له وه‌یشومه زیاتر هیچی پێشكه‌ش نه‌كرد به‌م گه‌لی كورده كه ئه‌و مونه‌زیرانه به سه‌رده‌می زێڕین باسی ئه‌كه‌ن ،ئاماده‌ش نین سوكایه‌تیی به‌و هه‌مو قوربانییانه بكه‌ن كه له‌فه‌رهه‌نگی جنێو فرۆشیی مونه‌زیرانی ئیرهابی فیكریا به‌كار ئه‌هێنرێت .
بارزان شێخ عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27