riklam

ئه‌فغانستان.. له‌ هێرشێكی تیرۆرستیدا 18 كه‌س كوژران

جیهان 04:50 PM - 2018-06-17
.

.

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌ھێز له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان له‌ به‌رده‌م ده‌رگای نوسینگه‌ی والی نه‌نگه‌رھار روویداو تا ئێستا 18 كوژراو و 49 كه‌س بریندار بوونه‌.

عه‌تا اله‌ خوگیانی وته‌بێژی والی نه‌نگه‌رھار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ھێرشه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌ تاوه‌كو ئێستا 18 كه‌س كوژراون و 49 كه‌سی تریش بریندار بوونه‌.

به‌ پێی ھه‌واڵێكی بی بی سی فارسی نزیكه‌ی 300 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌و نوسینگه‌یه‌دا بوون، كاتێك ویستوویان له‌ شوێنه‌كه‌ برِۆن ته‌قینه‌وه‌كه‌ روویداوه‌.

ئه‌وه‌ش ھاتووه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا ھیچ گرووپێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژندا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندبوو ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆی دژ به‌ گرووپه‌كانی تر به‌رده‌وامی پێ ده‌دات و ئاگر به‌سته‌كه‌ ئه‌وان ناگرێته‌وه‌.

دوێنش له‌ رووداوێكی ھاوشێوه‌دا له‌ ھێرشێكی خۆكوژیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی تاڵیبان و ھێزه‌كانی ئه‌فغانستان 25 كوژراو و 54 كه‌سی تر بریندار بوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket