riklam

تاڵیبان پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ره‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 03:21 PM - 2018-06-17
.

.

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مشه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی ھه‌ریه‌كه‌ حكومه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵیبان بۆ ماوه‌ی تا ته‌واو بوونی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند، كه‌ به‌ھۆی ئه‌وه‌وه‌ دوێنێ چه‌كدارانی تاڵیبان له‌ كابوڵی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان باوه‌شیان له‌ یه‌كتر گرت.

محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان دوێنی رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئاگربه‌سته‌ له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری "زه‌بیحوڵا موجاھید"ی وته‌بێژییه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌فغانستانی ره‌ت كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئاگربه‌ست درێژ ناكه‌نه‌وه‌.

تاڵیبان له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگر به‌سته‌كه‌ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌و ده‌ست به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ .

ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، به‌ ھه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفده‌كرا بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و وڵاته‌، چونكه‌ سه‌رباری ھه‌ڕه‌شه‌كانی تاڵیبان له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌فغانستان، داعش-یش ھه‌ڕه‌شه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌كات و به‌م دواییانه‌ش جموجۆڵه‌كانی زۆر زیادی كردووه‌ له‌ دواین په‌لاماری ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌دا له‌ شاری نه‌نگه‌ھار 26 كه‌س كوژران.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket