riklam

خا‌نه‌قین..ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو ژن و مێردێك ده‌كوژێت

کوردستان 01:54 PM - 2018-06-17
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ گوندێكی خانه‌قین ژن و مێردێك ده‌كوژرێن و دوو منداڵیشیان بریندار ده‌بن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌ خانه‌قین پێی راگه‌یاندین، به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-6-2018 له‌ گوندی مه‌ردان له‌ رۆژهه‌ڵاتی باشووری خانه‌قین بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ژن و مێردێك كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون كوژران.

هه‌روه‌ها دوو منداڵی هه‌مان خێزانیش كه‌له‌ نزیك ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوون برینداربوون و گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و گونده‌ له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌و جارجار به‌شێوه‌یه‌كی ترسینۆكانه‌ كاری تیرۆرستی ده‌كه‌ن و هاووڵاتیان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.


PUKmedia سامان یاروه‌یس/ خانه‌قین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket