riklam

سلێمانی.. له‌ مانگی ‌ره‌مه‌ز‌اندا پشكنین بۆ چوار هه‌زار شوێن كراوه‌

ئابوری 01:42 PM - 2018-06-17
.

.

له‌مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ چوارهه‌زار سه‌ردانیان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی ماوه‌ به‌سه‌رچووش به‌ فه‌رمانی قائیمقام له‌ناو براون.

لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری سه‌ردان و پشكنینه‌كانی له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا راگه‌یاند،‌ به‌پێی ئاماره‌كه‌ زیاتر له‌ 4 هه‌زار سه‌ردانیان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو‌: 650 شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی كارڕای پێویست ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها؛ له‌و‌ ژماره‌ سه‌ردانانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامیان داوه‌‌ (176) شوێنی كاركردن سه‌رپێچیان له‌‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن كردوه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كارڕای پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌ به‌ر.

هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه‌ (6) شوێن له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ داخراون،  دوو شوێنیش روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌؛ بڕی ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌به‌سه‌رچوانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ 25 تۆن بووه‌و‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket